هێمن هەورامی: هەرچی دەستکەوت لە کوردستان هەیە پارتی بەدەستی هێناوە

6 ساڵ لەمەوپێش



هێمن هەورامی سەرۆکی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هیرشیکردە سەر حزبە بالادەستەکانی سلێمانی و بەوەی تۆمەتبار کردن کە ناتوانن کێشەی خەڵکی چارەسەر بکەن.

هێمن هه‌ورامی، لە میانی بانگەشەکردن بۆ لیستەکەی لە ناوچەی قەراداغ وتی "حیزبێك، كە خاوەنی ئەو هەموو كێشەو باڵباڵێنە بێت، چۆن دەتوانێت كێشەی خەڵك چارەسەربكات، لەكاتێكدا ناتوانێت كێشەكانی خۆی چارەسەربكات".

هەروەها وتی "هەرچی دەستکەوت لە کوردستانە هەیە پارتی بەدەستی هێناوە... ساڵی 2004 ەو 2005 له‌ سلێمانی ئاڵای به‌عس هه‌ڵكرابوه‌وه‌، به‌ڵام پارتی به‌ فه‌رمانی بارزانی ئاڵاكەی له‌ سلێمانی داگرت و ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد".

وتیشی "پارتی دەیەوێت ناوچەكانی سلێمانی‌و گەرمیان ‌و هەڵەبجەو راپەڕین ئاوەدان بێت، بۆیە دەبێت خەڵكی ئەو ناوچە دەنگ بە پارتی بدەن".

لە بەشێکی تردا هیرشی کردە سەر ئەو لایەنانەی کە پارتی تۆمەتبار دەکەن بۆ "قۆرخکردن"ی دەسەلات لە هەولێر، وتی "با نەوان جارێک بڕۆن کێشەکانی خۆیان چارسەر بکەن"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار