سێ شه‌م و چوارشه‌م ئه‌م وه‌زاره‌تانه مووچه وه‌رده‌گرن
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان له‌لاى خۆى ئاماده‌ى کردووه، سبه‌ینێ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و سامانه سروشتییه‌کان مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست سایتى هاوڵاتى که‌وتووه " سبه‌ینێ سێشه‌ممه دابه‌شکردنى مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ردوو وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان و ئه‌وقاف مووچه‌ى مانگى شه‌ش وه‌رده‌گرن"
ئه‌و سه‌رچاوه وتیشى "دابه‌شکردنى مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و له رۆژى چوارشه‌ممه‌دا وه‌زاراره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن مووچه‌ى مانگى شه‌ش وه‌رده‌گرن"
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیاڕیداوه هیچ خشته‌یه‌کى دابه‌شکردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان رانه‌گه‌یه‌نێت و به‌پێى خشته‌یه‌ک که خۆى ئاماده‌ى کردووه‌و راینه‌گه‌یاندووه، 30 رۆژ جارێک مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبکات.
موچه‌ى مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ له پێنجى ئه‌یلوله‌وه به دابه‌شکردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ستیپێکردووه‌و بڕیاڕوایه پێش رۆژى هه‌ڵبژاردن له 30 ئه‌یلول، کۆتایی به دابه‌شکردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان بهێنرێت.