سعودییه‌...یه‌که‌م فیلمى عه‌ره‌بى له‌ سينه‌ماکانى سعودییه‌ نمایش ده‌کرێت

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
دواى کردنه‌وه‌ى هۆڵى سینه‌ما له‌ سعودییه‌، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ یه‌که‌م فیلمى سینه‌مایى عه‌ره‌بى نمایش ده‌کرێت


ئه‌و فیلمه‌ عه‌ره‌بییه‌ى که‌ بڕیاره‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ سینه‌ماى سعودیه‌ نمایش بکرێت ناوى "به‌دله‌"یه‌ و  هونه‌رمه‌ند تامر حوسنى رۆڵى سه‌ره‌کیى تێدادا ده‌بینێت.

هونه‌رمه‌ند تامر حوسنى له‌په‌یجى خۆى له‌تۆڕ کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبه‌که‌وه‌  بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ که‌  "فیلمه‌که‌ له‌ 20ى ئه‌یلووله‌وه‌ له‌ سعوودیه‌ نمایش ده‌کرێت"

 

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆکى فیلمه‌که‌ رایگه‌یاندووه‌ "فیلمه‌که‌ کۆمیدییه‌، جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ له‌ چه‌ند وڵاتێکى عه‌ره‌بى نمایشکرا و ئه‌مه‌ش  ده‌بێته‌ یه‌که‌م  فیلمى عه‌ره‌بى که‌ له‌ سعوودیه‌ نمایش بکرێت  که‌ له‌ هۆڵێکى سینه‌ماى شارى ریازى پایته‌ختى سعودیه‌ نمایش ده‌کرێت"

 

مانگى کانوونى یه‌که‌مى 2017 وه‌زاره‌تى زانیارى و کولتوورى سعوودیه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا، بڕیارێکى ده‌رکرد بۆ پێدانى مۆڵه‌ت به‌ کردنه‌وه‌ى هۆڵى سینه‌ما له‌ سعوودیه‌ و رایگه‌یاندبوو، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت یه‌که‌م هۆڵى سینه‌ما  له‌ مانگى ئادارى 2018 بکرێته‌وه‌. یه‌که‌م فیلم که‌ نمایشکرا دواى کردنه‌وه‌ى هۆڵه‌کانى سینه‌ما له‌ سعوودیه‌، فیلمى "Black Panther" بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار