هێزه‌ ناڕازییه‌کان؛ هه‌ڵبژاردنى ناچاری و بانگه‌شه‌یه‌کى ساردوسڕ

چاودێران سستى بانگه‌شه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌وه‌ى پێیانوایه‌ هه‌ڵبژاردن گۆڕانکاری دروستناکات

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وادهردهکهوێت بهشێک لهحزبهکانى ههرێمى کوردستان ناچار بهههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان کرابن، کهبڕیاره له 30ى ئهیلولى ئهمساڵ بهڕێوهبچێت، بهو پێیهى سستى بهبانگهشهى ههڵبژاردنیانهوه دیارهو چاودێران بۆ چهند هۆکارێک دهیگهڕێننهوه.

ئهو ههڵبژاردنه چاوهڕوانکراوه ماوهى چهند مانگێک مشتومڕى گهورهى لهنێوان لایهنهکان لێکهوتهوهو بهشێک لهلایهنه سیاسییهکان داوایان دهکرد وادهى ئهنجامدانى دوابخرێت و بهپاساوى ئهوهى تۆمارى دهنگدهرانى ههرێم پاک نییه.

ههر بههۆى ئهو مشتومڕانهوه ماوهى ههفتهیهک وادهى بانگهشهى ههڵبژاردن دواخرا تادواتر لهکاتژمێر 12ى شهوى 10ى ئهم مانگه دهستیپێکرد و بڕیاره تا 28ى ئهم مانگه بهردهوام بێت.

بهڵام ههر لهگهڵ دهستپێکردنى بانگهشهى ههڵبژاردندا دهرکهوت بهشێک لههێزهکان بهتایبهتى چوار لایهنهکه کهپێکهاتوون له (گۆڕان، یهکگرتوو، کۆمهڵ، هاوپهیمانى بۆ دیموکراسی و دادپهروهرى) کهپێشتر بهرهکیان پێکهێنابوو، بهسستى بانگهشه دهکهن بهراورد بهههڵبژاردنهکانى ڕابردوو بهتایبهت ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق، تهنانهت هاوپهیمانى بهسهرۆکایهتى بهرههم ساڵح لهبرى بانگهشه بایکۆتکردنى ههڵبژاردنى ڕاگهیاند.

جیاواز لهو لایهنانه ههریهکه لهپارتى و یهکێتى گهرمى بهبانگهشهى ههڵبژاردنیانهوه دیاره و دهیانهوێت ههژمونى خۆیان بهسهر ههرێمدا بسهپێننهوه، لهکاتێکدا لهلایهن رکهبهرهکانیانیهوه بهههوڵدان بۆ ساختهکارى تۆمهتباردهکرێن ههرچهنده ئهوان ئهو تۆمهته ڕهتدهکهنهوه.

ئهبوبهکر عهلى سیاسهتمهدار پێیوایه، دۆخى ناچارى ههڵبژاردن بۆ بهشێک لهلایهنهکان شتێکى روونه، بهتایبهتى که ئهوان لهگهڵ دواخستنى ههڵبژاردندا بوون و ترسیان لهوه ههیه هاوشێوهى ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق «ساختهکارییان بهرانبهر ئهنجامبدرێت».

ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق له 12ى ئایارى ئهمساڵدا بهڕێوهچوو که تێیدا پارتى و یهکێتى زۆرینهى کورسییهکانى پارێزگاکانى ههرێمیان بردهوهو دهرهنجامى ههڵبژاردنهکهش مشتومڕى زۆرى لێکهوتهوه، بهتایبهت کهچوار لایهنهکه پارتى و یهکێتییان بهساحتهکاری تۆمهتبارکرد، بهڵام ئهوان رهتیانکردهوه.

داواى چوار لایهنهکه و ههندێ هێزى دیکهى عێراقى بووه هۆى ئهوهى دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیارى ههژمارکردنهوهى دهنگهکان بهدهست بدات، بهڵام پڕۆسهکه گۆڕانکارى لهکورسی لایهنه کوردییهکان لێنهکهوتهوه.

ئهبوبهکر عهلى بههاوڵاتی وت «ئهو حزبانه هێشتا نیگهرانن لهو بارهیهوه، رهنگه پێیان وابێت ههڵبژاردن گۆڕانکارى دروستناکات بهم شێوهیهى ئێستا، بۆیه گهرموگوڕ نین لهبانگهشهى ههڵبژاردندا».

لهگهڵ ئهوهدا ئهو سیاسهتمهداره پێیوایه ئهو سستیه لهبانگهشهى ههڵبژاردندا کاریگهرى ئهوتۆ لهسهر بۆچونى بهشێک لههاوڵاتیان دروستناکات لهبارهى ههڵبژاردنهوه، بهتایبهت ئهوانهى که خۆیان ئهو قهناعهتهیان لهلا دروستبووه کهبایکۆتى ههڵبژاردن بکهن و پێیانوایه ههڵبژاردن گۆڕانکارى لێناکهوێتهوه.

وتیشى «بهشێک لهخهڵک قهناعهتیان گهڕاوهتهوه پێش 2009 و دروستبوونى ئۆپۆزسیۆن، گهڕاونهتهوه بۆ بایکۆتى ههڵبژاردن، ههمان ئهو رێگهیهى لهساڵانى پێش 2009دا بۆ پیشاندانى ناڕهزایی خۆیان بهرانبهر دهسهڵات بهکاریان دههێنا».

لهههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستاندا کهبڕیاره 30 ئهم مانگه بهڕێوهبچێت، 38 قهواره بهزیاتر له 700 کاندیدهوه کێبڕکێ لهسهر 111 کورسی پهرلهمان دهکهن، که 11 کورسیان بۆ پێکهاتهکان تهرخانکراوه (ئهرمهن یهک کورسی، تورکمان پێنج کورسی، سریان کلدان و ئاشورى پێنج کورسی)،  زیاتر له سێ ملیۆن کهسیش مافى دهنگدانیان ههیه.

هۆگر چهتۆ ڕێکخهرى تۆڕى شهمس بۆ چاودێرى ههڵبژاردن سستى بانگهشهى بهشێک له لایهنهکان دهبهستێتهوه بۆ چهند هۆکارێک لهوانه، دۆخى ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق و مشتومڕهکان لهبارهى ئهنجامهکانهوه، خهرجکردنى پارهیهکى زۆر لهلایهن ئهو حزبانهوه لهبانگهشهى ههڵبژاردندا.

لهگهڵ ئهوهشدا پێیوایه هۆکارێکى سهرهکى دیکه پهیوهندى ههیه بهدوودڵى لایهنهکان لهبارهى ئهنجامدان یان ئهنجامنهدانى ههڵبژاردنهوه، بهتایبهت که بهشێک له لایهنهکان لهگهڵ دواخستنى ههڵبژاردندا بوون.

پێشیوایه، سستى بانگهشهى ئهو لایهنانه کاریگهرى دهبێت لهسهر کهمى بهشدارى خهڵک لهههڵبژاردنى ئهمجاره، بهو پێیهى دهنگێکى زۆرى خۆڵهمێشى ههیه که خۆیان یهکلایی نهکردووهتهوه و لایهنهکان کێبڕکێی لهسهر ناکهن.

ئهو لایهنانهى که بانگهشهیان بهسست دادهنرێت، تا ئێستاش که بانگهشهى ههڵبژاردن پێی ناوهته رۆژى پێنجهمییهوه هێشتا ترسیان له ئهنجامدانى ساختهکاریی نهڕهویوهتهوه که پێشتر بهشێکیان وهکو پاساوى سهرهکى دهیانهێنایهوه بۆ دواخستنى ههڵبژاردن.

رۆژى شهممه ههر چوار لایهنى گۆڕان و یهکگرتوو، کۆمهڵ و بزوتنهوهى ئیسلامى  لهکۆبوونهوهیهکدا لهههولێر جهختیان لهسهر زیادکردنى ههماههنگى نێوانیان کردهوه بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان و بهڕێوهچوونى پڕۆسهکه به شێوهیهکى پاک.

ئهو لایهنانه داواشیان له کۆمسیۆن کرد کارى جدى بکات بۆ ئهوهى گومانهکانیان لهسهر ساختهکاریی ههڵبژاردن بڕهوێنێتهوه.

ههڵبژاردنى ئهمجارهى پهرلهمانى کوردستان پێنجهم ههڵبژاردنى لهوشێوهیهیه، لهدواى ئهوهى ههرێمى کوردستان لهساڵى 1991 بهبڕیارێکى ئهنجومهنى ئاسایشى نهتهوهیهکگرتووهکان جۆرێک لهخۆبهڕێوهبهرى پێدراو وهکو ناوچهى دژهفڕین لهبهرانبهر رژێمى ئهوکاتى عێراق بهسهرۆکایهتى سهدام حسێن ڕاگهیهنرا.

یهکهم ههڵبژاردن لهئایارى 1992 بهڕێوهچوو، بههۆی ههڵگیرسانى شهڕى ناوخۆوه لهساڵى 1994 نهتوانرا ههڵبژاردنى دیکهى پهرلهمان ئهنجامبدرێت، بهڵام لهساڵانى 2005، 2009، 2013 ههڵبژاردنى سێ خولى دیکهى پهرلهمان ئهنجامدرا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار