مەلا بەختیارو بەرهەم ساڵح کێبرکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار دەکەن

یەکێتی: ئەگەر پارتی کاندیدیان هەیە دەبێت بەفەرمی پێمان بڵێن

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەریەکە لە مەلا بەختیارو بەرهەم ساڵح بەشێوەیەکی فەرمی کاندید دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق، هەروەها دوو کەسی تر بەشێوەی نافەرمی کاندید دەکات لەئەگەری یەکلایی نەبوونەوەی پۆستەکە لەنێوان کاندیدە فەرمیەکاندا.

پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی بۆتەوە بۆ کاندیدێکی کورد، بەڵام هیشتا پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستەکە رێکنەکەوتوون و هەروەها لەناوخۆی یەکێتیشدا ناکۆکی هەیە لەسەر دیاریکردنی کاندیدەکان.

فهرید ئهسهسهرد، ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتى نیشتمانى کوردستان به‌‌هاوڵاتى وت "یهکێتى بهشێوهى فهرمى دوو کاندیدى بۆ پۆستى سهرۆک کۆمارى عێراق ههیه کهپێکهاتون له بهرههم ئهحمهد ساڵح و مهلا بهختیار، بهڵام بهرههم ساڵح هێشتا لهدهرهوهى یهکێتیهو چاوهڕێى رێککهوتن و گهڕانهوهى دهکهین بۆ نێو یهکێتى".

ئاماژهى بهوهشکرد، جگە لەو دوو کاندیدە فەرمیە، ئهنجومهنى ناوهندى یهکێتى دکتۆر محهمهد سابیرى کاندید کردووه،  لهتیف رهشیدیش یهکێکى دیکهیه له کاندیدهکان، بەڵام هیچیان کاندیدى ئهنجومهنى سهرکردایهتى نین و نافهرمین.

فهرید ئهسهسهرد وتیشى "بڕیاره لهکۆبونهوهى داهاتووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا گفتوگۆ لهسهر ههردوو کاندیده فهرمییهکه بکرێت و لهوێیدا بهزۆرینهى دهنگى ئهنجومهنى سهرکردایهتى بڕیار لهسهر کاندیدێکیان دهدرێت، ئهگهر لهمهدا نهگهشتینه ئهنجام دواتر بیر له دوو کاندیده نافهرمییهکهى تر دهکهینهوه".

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیێاق دەرگای خۆپاڵاوتنی لە ئەمڕۆوە کردۆتەوە بۆ پێشکەشکردنی کاندیدکردنی پۆستی سەرکۆماری عێراق تاکو یەکشەممەی داهاتوو، ٢٣ی ئەیلول.

ئهو ئهندامهى سهرکردایهتى یهکێتى جهختى لهوهکردهوه که پۆستى سهرۆک کۆمارى عێراق ئیستحقاقى یهکێتییه و هى هیچ لایهنێکى دیکه نییه، بەڵام هێشتا کێبرکێی توند هەیە بۆ بەدەستهێنانی بۆستەکە لەنێوان دوو کاندیدە فەرمیەکەی یەکێتی کەیەکێکیان بەرهەم ساڵحە، بەڵام دوو گرفتی گەورەی لەبەردەمدایە.

یەکێک لەگرفەتکانی بەردەم بەرهەم ساڵح ئەوەی کەپارتی ڤیتۆی لەسەر بەرهەم ساڵح داناوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە، ئەمەش بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ‌ لە بەدواداچوونەکانیدا بەدەستیهێناوە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و پارتی.

هەروەها گرفتێکی تری بەردەمی ئەوەیە کە مەرجی بۆ دانراوە بە فەرمی رایبگەیەنێت گەڕاوەتەوە بۆ ناو یەکێتی، کە لەئێستادا سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریە کە کۆتایی ساڵی رابردوو دروستیکرد لەگەڵ هەندێک لە سەرکردەکانی یەکێتی و هەندێک لە ئیسلامیەکان.

فەرید ئەسەسەرد وتى" پهیامى هاوپهیمانى ئهوهبووه که ئامادهن بۆ رێککهوتنى سیاسى تا ئهندازهى یهکگرتنهوه، هیچ کهسێک لهنێو ئهنجومهنى سهرکردایهتى دژى ئهمه نهبووه".

پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بە پشکی خۆی دەزانێت و باس لەکاندیدکردنی هەندێک لەسەرکردەکانیان دەکەن، ئەمەش زیاتر پەیوەندی بەو ڤیتۆیەوە هەیە کە لەسەر بەرهەم ساڵح دایناوە، ئەگەر هاتوو ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ناوبراو دیاریبکات بۆ پۆستەکە.

عهتا شێخ حهسهن، وتهبێژى ئهنجومهنى سهرکردایهتى پارتى لهدەڤەری سلێمانى و ههڵهبجه به هاوڵاتى وت "پۆستى سهرۆک کۆمارى عێراق ئیستحقاقى پارتییه بهوپێیهى 25 کورسى وهک حزب بۆ ئهنجومهنى نوێنهران ههیهو یهکهم حزبه لهسهر ئاستى عێراق ئهوهنده کورسى ههیه، بۆیه ئهو پۆسته به ماف و حهقى پارتى دهزانین".

وتیشی "بڕیارى دانانى کاندید لاى مهکتهبى سیاسى پارتیهو ئهو شتانه دانابهزێته ئهنجومهنى سهرکردایهتى، بهڵام پارتى دهیهوێت یهکڕیزى کورد ههبێت ئهگهر رهنگیشمان جیاواز بێت یهک دهنگ بین لهبهغداو لهههرێمى کوردستان ئهو پرسه یهکلایی بکهینهوه".

ئەگەرچی پارتی لەڕێگەی میدیاوە باس لەکاندیدی خۆی دەکات بۆ ئەو پۆستە، بەڵام تائێستا بەفەرمی قسهیان لهگهڵ یهکێتدا نهکردووه که کاندیدیان دەبێت. فەرید ئەسەسەرد وتی "ئهگهر قسهیهکى وا بکهن، ئهوا دێته ئهنجومهنى سهرکردایهتى و یهکێتى لهگهڵ لایهنه پهیوهندیدارهکان قسه دهکات و دهتوانین بگهینه سازان، ئهگهر نهگهشتین ئهوا یهکێتى کاندیدى خۆى دهنێرێته ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق".

فهرید ئهسهسهرد، ئهوهشى رونکردهوه لهکۆبونهوهى داهاتووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی یهکلایی دهبێتهوه. وتى "ئهم پرسه لقو پۆپى زۆر لێدهبێتهوه، جیاوازه لهوهى خهڵک بیرى لێدهکاتهوه".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار