مه‌لابه‌ختیار: به‌رهه‌م ساڵه‌ح بۆى هه‌یه ببێته یه‌کێک له کاندیده‌کانى سه‌رۆک کۆمار
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێرى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" تا ئێستاش هیچ بڕیارێک له‌هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رییه‌وه بۆ یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ده‌رنه‌چووه، هه‌ر کاتێک بڕیارێک له‌وباره‌یه‌وه درا، د. به‌رهه‌م ساڵح بۆى هه‌یه ببێته یه‌کێک له‌کاندیده‌کان".
پاش ته‌واوبونى کۆبونه‌وه‌ى برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌رى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕى دژى داعش له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیدا کۆنفراسێکیان ئه‌نجامداو تێیدا مه‌لا به‌ختیار وتى"له‌دوو ڕۆژى داهاتوودا سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى کۆده‌بێته‌وه‌و کاندیدى سه‌رۆک کۆمار یه‌کلاده‌کرێته‌وه، تا ئێستاش هیچ بڕیارێک له‌هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رییه‌وه بۆ یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ده‌رنه‌چووه، هه‌ر کاتێک بڕیارێک له‌وباره‌یه‌وه درا، د. به‌رهه‌م ساڵح بۆى هه‌یه ببێته یه‌کێک له‌کاندیده‌کان".
هه‌روه‌ها وتیشى" ده‌بێت له‌کوردستان دوابڕیار بده‌ین، گفتوگۆى ئێمه‌و پارتی، ناوخۆى یه‌کێتیش به هه‌ستکردنه به به‌رپرسیارێتى به‌رامبه‌ر دۆخه‌که، له‌هه‌موو حاڵه‌تێکیشدا ده‌بێت یه‌کگرتوویى هێزه کوردستانییه‌کان بپارێزین و به‌یه‌ک بڕیار و کاندیدێکى سه‌رۆک کۆمار بچینه به‌غدا".
هاوکات، برێت مه‌کگۆرک ڕایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، ئه‌مریکا هاوکارى عێراقییه‌کان ده‌کات.
جه‌ختیشى له‌وه کرده‌وه که چه‌ند ڕۆژى داهاتوو بڕیارى گرنگ له عێراق ده‌درێت که ئه‌و بڕیاره‌ش سه‌رکرده عێراقییه‌کان و کورده‌کانه ده‌یده‌ن.
بریاره که‌مێکى تر،برێت ماکگۆرک نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق و ستیڤ ڤه‌یگن کونسوڵى ئه‌مریکا سه‌ردانى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو بافڵ تاڵه‌بانى بکه‌ن.