ئاگاداریه‌ک بۆ ئه‌و کچ و ژنانه‌ى هه‌ره‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه‌کانیان لێکراوه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان ئاگادارییه‌کى بڵاوکرده‌وه و تیایدا داوا له‌و ژن و کچانه ده‌کات که هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه‌ى تایبه‌تیان لێکراوه" په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى پۆلیسه‌وه بکه‌ن بۆ ده‌ستگیرکردنى تۆمه‌تباره هه‌ڕه‌شه‌که‌ره‌که".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان له وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ڕایگه‌یاند "ئاگادارى هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه ده‌که‌ین که تا ئێستا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه و ڤیدیۆ و نامه و هه‌روه‌ها هه‌ر ئامرازێکى تر‌ى رووشاندنى که‌سایه‌تى و ئابڕوبردندان داوایان لێده‌که‌ین به‌بێ سڵه‌مینه‌وه په‌یوه‌ندى بکه‌ن به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژبه ئافره‌تان له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک، گه‌رمیان، سۆران، ڕاپه‌ڕین"، یا نوسینگه‌کانیان ئاگاداربکه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئاستى قه‌زاکان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، ئه‌و ئافره‌تانه ده‌توانن په‌یوه‌ندى به بنکه‌کانى پۆلیسى شار و شارۆچکه‌کانه‌وه بکه‌ن له رێگه‌ى هێڵى گه‌رمى ته‌له‌فۆنه‌کانیانه‌وه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌رێم داوا ده‌کات کچان و ژنانى هه‌رێمى کوردستان به ئاگاییه‌کى زۆر زیاتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مۆبایل و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بکه‌ن، چونکه تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئامرازه‌کانى ته‌کنه‌لۆژیا گره‌نتى پاراستنى تایبه‌تمه‌ندى و نهێنییه‌کانى که‌سایه‌تى هیچ که‌س ناکه‌ن و هه‌ر وێنه‌یه و ڤیدیۆ و نامه‌یه‌کى ده‌نگى تا ئه‌و جێگه‌یه پارێزراوه که له مۆبایل و کۆمپیوته‌ر و هه‌ژماره تایبه‌تییه‌کانه‌وه ده‌رناچێت و نانێردرێن بۆ که‌سانى دیکه.
ژماره ته‌له‌فۆنه‌کانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژبه ئافره‌تان له‌ئاگادارییه‌که‌دا بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى پێوه بکه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى / هه‌ولێر ٠٧٥٠٧٥٩٨١٧٢ ٠٦٦٢٥٦٧٢٧٢
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى / سلێمانى هێڵى گه‌رمى ژماره ١٩٩
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى / دهۆک ٠٦٦٤٥٦١٣١٥ - ٠٧٥٠٧٨٥١٨٨١
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى / گه‌رمیان ٠٧٤٨١٧٨٤٨٤٩
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى / سۆران ٠٧٥٠٧٠٧٧٨٣٣
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى / ڕاپه‌ڕین ٠٧٤٨٠٢٧٥٠٨١