شیرین ئه‌مین، خێزانى شه‌هید کاوه‌ گه‌رمیانى کاندیدى گۆڕان لە چاوپێکەوتنیکی هاوڵاتیدا باس لە بەرنامەی کاری دەکات بۆ پەرلەمان

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

کاندیدێکى بزوتنهوهى گۆڕان بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان ئاماژه بهوهدهدات بهگژاچونهوهى گهندهڵیهکان و بهدواداچون بۆ داهاتهکانى ههرێم ئهولهویهتى کارهکانى دهبێت بهوپێیهى ئهم دوو دۆسیهیه هاوکارى یهکترن و بونهته هۆى ناشهفافى و نادادپهروهرى لهههرێمى کوردستاندا.

شیرین ئهمین، کاندیدى بزوتنهوهى گۆڕانه بۆ پهرلهمانى کوردستان و خێزانى رۆژنامهنوسى تیرۆرکراو «کاوه گهرمیانى»یه و لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ ‌ جهختلهوه دهکاتهوه چونى بۆ پهرلهمان بۆ داکۆکیکردنه لهمافهکانى هاوڵاتیان و دهشڵێت «کاردهکهم بۆ ئهوهى گهرمیان که قوربانى زۆرى داوه ئیستحقاق و بودجهى تایبهت بهخۆى ههبێت بۆ ئهوهى پرۆژهى خزمهتگوزارى تێدابکرێت و ئاوهدان بکرێتهوه.

هاوڵاتی ئایا بزوتنهوهى گۆڕان داوایان ئاراسته کردن بۆ ئهوهى ببیته کاندید؟

شیرین ئهمین: لهڕاستیدا بێجگه بزوتنهوهى گۆران لیست و قهوارهى سیاسى تر داوایان کرد کهببینه کاندید، ئهوهش پهیوهندى بهوهوه ههبووه کهخانهوادهى شههید کاوه گهرمیانى داکۆکى لهئازادى و حهق و مافهکانى هاوڵاتیان کردووه و دژى گهندهڵکاران چۆتهوه.

بزوتنهوهى گۆڕان خۆمان کاندید بکهین لهسهر لیستهکهیان بۆ پهرلهمانى کوردستان، دواى ئهو داواکارییه وهکو خانهوادهى کاوه گهرمیانى راوێژمان بهکۆمهڵێک کهسى رۆشنبیرو رۆژنامهنوس کردووهو دواتر بڕیارمانداوه لهپێناوهى ئهوهى بتوانین که دادپهروهرى بچهسپێنین و ببینه نوێنهرى هاوڵاتیان و بهرگرى لهمافو ئازادیهکانیان بکهین.

هاوڵاتی دروشمى گۆڕان بۆ پهرلهمان دادپهروهرى و خزمهتگوزاریه، کاردهکهن بۆ جێبهجێکردنى که رهنگبداتهوه له دهرکردنى یاساکاندا؟

شیرین ئهمین: ههمیشه بزوتنهوهى گۆڕان تاکە حزبێک بووه که بهرنامهو پرۆگرامهکانى لهنێو داواکارییهکانى خهڵکهوه ههڵقوڵاوه، لهژێر دروشمى دادپهروهرى و خزمهتگوزارى بانگهشه دهکهین و دهیکهینه کردار بۆ کۆمهڵگا لهناو پهرلهمانى کوردستاندا که رهنگدانهوهى تهواوى ههبێت له دهرکردنى یاساکاندا.

هاوڵاتی ئهولهویەت به چى دهدهیت لهپهرلهماندا؟

شیرین ئهمین: لهڕاستیدا کارى پهرلهمانتارى ئهرکه بنهڕهتییهکانى یاسادانان و چاودێرى کردنى کارهکانى حکومهت و بڕیاردان و ههموارکردنى یاساکان و دهرکردنى بودجهیه، پێوسته سهرجهم پهرلهمانتاران ئهرکه بنهڕهتییهکان بهتهواوى کارى لهسهر بکهن.

بێگومان پێشتر له رێگهى قهڵهمهوه داکۆکیکاربووین لهسهر داواو خواستى هاوڵاتیان،  پشت بهخواى گهورهو ئهم گهله دڵنیایان دهکهمهوه که هاوشێوهى قهڵهمهکهى کاوه گهرمیانى کار دهکهین.

ئهولهویهتى کارم بهگژاچونهوهى گهندهڵى دهبێت و دابینکردنى ههلى کار بۆ گهنجانى کوردستان تا بتوانن سهرچاوهى داهاتیان ههبێت، ههروهها  رێگه خۆشکردن بۆ کارى رۆژنامهوانى که یاساى پێدانى زانیارى له پهرلهمانى کوردستاندا ههیه و وهک پێویست جێبهجێ نهکراوه داکۆکى لهجێبهجێکردنى دهکهین و داکۆکى له مافى مرۆڤ دهکهین له پهرلهماندا که مافى تاکهکانى کۆمهڵگا پارێزراو بێت.

هاوڵاتی حکومهت بهڕهسمى چهند جار باسى  قهیرانى دارایى کردووه، ئایا بهدواداچون بۆ سهرچاوهکانى داهات دهکهن له دابهشکردنیدا دادپهروهرى ههبێت؟

شیرین ئهمین: بێگومان  ئهمه ئهولهویهتى کارى فراکسیۆنى گۆڕان دهبێت لهپهرلهمانى کوردستاندا، چونکه  گۆڕان لهناو ئازارهکانى خهڵکدا دروستبووه، ئهم دۆسیهى قهیرانى داراییه بابهتێکى دروستکراوهو هیچ پرهنسیپو دهلیلێک نیه بیسهلمێنێت که قهیرانى دارایى ههیه، کۆمهڵێک کهس لهنێو پارتى و یهکێتى بانگهشهى ئهوهیان کردووه تا خهڵک برسى بکهن و ژیانى خهڵک تاڵ بکهن، ئهمه دروستکراوهو ئهسڵى نیه.

بێگومان بهدواداچون بۆ سهرچاوهکانى داهات دهکهین کهههرێم چهندى دهستدهکهوێت و چۆن خهرجى دهکات که پێویسته پهرلهمانى کوردستان ئاگادارى بێت و هاوڵاتیان ئاشنا بکرێن بهداهات و خهرجییهکانى حکومهتى ههرێم تا لهدابهشکردنیدا دادپهروهرى ههبێت.

هاوڵاتی جیاوازى دهکرێت لهنێوان کوڕه ههژارێک و کوڕى بهرپرسانى ههرێم، چى دهکهن بۆ ئهوهى یاسا لهسهروو ههموو کهسێکهوه بێت؟

شیرین ئهمین: لهڕاستیدا دهبێت یاسا یهکسان بێت بۆ ههموان و جیاوازى لهنێوان هیچ کهسێکدا نهکرێت بههۆى پلهو پۆستهکانیانهوه، لهپهرلهمان یاساى زۆر باش ههیه پێویستمان بهدهستورى ههرێمى کوردستانه بۆ ئهوهى لهدهستوردا ههموو ئهو پرسانه بهرجهسته بکرێت تا کارى لهسهربکرێت.

ههروهها پێویستهو کارى لهسهر دهکهین که دامودهزگاکانى حکومهت لهژێر چنگى حزب دهربهێندرێت تایاسا سهروهر بێت بۆ ئهوهى ئهو روداوانهى رودهدەن به دادپهروهرى یاسا بهسهر کهسى تاوانبارو تاوانلهسهرکراو جێبهجێ بکرێت.

هاوڵاتی ئایا پێشبینى دهکهیت که بتوانى دهنگى گهرمیانیهکان بهدهستبهێنیت؟

شیرین ئهمین: بێگومانم و دڵنیام لهوهى متمانهى زۆربهى گهرمیانییهکان بهدهستدههێنم، بهدهر لهگهرمیانیهکان، لهزۆربهى شارو شارۆچکهکانهوه پهیوهندیمان پێوه دهکرێت خهڵک خۆى هاتووه بانگهشهمان بۆ دهکهن لهناوچه جیاوازهکانى کوردستان و  پێیان وتوین کهمتمانهتان پێدهدهین، ئهمهش وایکردووه که جورئهتێکى زیاتر بهمن دهبهخشن بۆ ئهوهى سهرکهوتوو بم و ببمه نوێنهرى سهرجهم هاوڵاتیان لهناوچه جیاوازهکاندا.

هاوڵاتی گهرمیان بهراورد بهناوچهکانى تر  سهرهڕاى قوربانییهکى زۆر هێشتا حکومهت وهک پێویست ئاوهدانى نهکردۆتهوه، کاردهکهن بۆ ئهوهى ساڕێژى قوربانیهکانى گهرمیان بکرێت؟

شیرین ئهمین: گهرمیان لهشاڵاوى ئهنفالهوه تائێستا قوربانیدهرى سهرهکى بووهو  بۆ پاراستنى خاکى ههرێمى کوردستان. سامانێکى سروشتى زۆر لهگهرمیاندا ههیه، بهڵام بهو پێیهى حزب مامهڵه لهگهڵ سهرچاوه سروشتییهکانى گهرمیان دهکات نهتوانراوه بخرێته خزمهت گهرمیانییهکانهوه، بهڵکو حزب زیاتر سوودمهند بووه لهگهرمیانداو خهڵکهکهى  خزمهتگوزارى پێشکهش نهکراوهو ههلى کار بۆ گهنجان دابین نهکراوه.

بۆیه ئێمه کار دهکهین بۆ ئهوهى گهرمیان بودجه و موستهحهقاتى خۆى پێبدرێت و پشکى ههبێت لهدامهزراندن لهکهرتى حکومهتداو سهرمایهداران هان بدهین تا لهگهرمیاندا پرۆژهى خزمهتگوزارى زیاتر بکهن و گهنجان بخرێنه سهرکار، داکۆکیکهرى راستهقینهیان دهبم له سهرجهم سێکتهره جیاوازهکاندا که گهرمیان و گهرمیانییهکان پێویسته بۆیان ئهنجامبدرێت.

هاوڵاتی ئهگهر نهتوانى بهڵێنى دهنگدهرانت بگهیهنیت بهشوێنى مهبهست، ئامادهیت دهستلهکاربکێشیتهوه؟

شیرین ئهمین: که چومه پهرلهمان بهپێى یاسا و پرهنسیپهکان و پهیرهوى ناوخۆى پهرلهمان رێگهپێدراو بێت بهڵێنى جێبهجێکردنى بدهم، ههموو تواناى خۆم دهخهمه گهر بۆ جێبهجێکردنى داواکارییهکانى هاوڵاتیانى ههرێمى کوردستان.

هاوڵاتی بهپێى پهیڕهوى ناوخۆى پهرلهمان، پهرلهمانتاران مافى ئهوهیان ههیه وهزیرهکان بانگهێشت بکهن، دهنگێک دهبیت بۆ لابردنى ئهو وهزیرانهى ناتوانن ئهرکهکانیان جێبهجێ بکهن؟

شیرین ئهمین: بهڵێ دهبینه ئهو دهنگه تا وهزیرهکان بانگ بکهینه پهرلهمان و لێپرسینهوهیان لهگهڵ بکرێت ئهگهر ئهرکێکى جێبهجێ نهکردبوو سهلمێندرا ئهوا ئهو وهزیره پێویسته متمانهى لێبسهندرێتهوهو کهسى دیکه جێگهى بگرێتهوه.

هاوڵاتی داوا لههاوڵاتیان دهکهیت بهشدارى دهنگدان بکهن؟

شیرین ئهمین: پێویسته سهرجهم هاوڵاتیان بهشدارى ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان بکهن و دهنگى هاوڵاتیانه دهتوانێت گۆڕانکارى دروستبکات، بهتایبهت دژ بهستهمى پارتى و یهکێتى. ههرکهسێ بهشدارى دهنگدان نهکات وهک ئهوه وایه شهرعییهت بدات بهگهندهڵیهکانى پارتى و یهکێتى، چونکه لهخولى پێنجهمى پهرلهماندا پرۆژهى دهستور  گفتوگۆى لهسهردهکرێت و یهکلادهکرێتهوه کهدهسهڵاتهکان لێک جیادهکاتهوهو پهیوهندى بهژیانى هاوڵاتیانهوه ههیه. ههروهها پرسى سهرۆکایهتى ههرێم بڕیارى لهسهر بدرێت، بۆیه تۆى دهنگدهر لهسهر بهرنامهى خۆت بهشدارى ههڵبژاردنهکان بکه تا ساختهکاریش کهمتر ببێتهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار