لە سبەینێوە بەشێک لە کاندیدانی هاوپەیمانی دەست بە بانگەشە دەکەن
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
زیاتر لە ١٠ کاندیدی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە چوارشەممەوە دەستدەکەن بە بانگەشەی هەلبژارن ئەمەش دوای ئەو دێت قەوارەکە بەهۆی ریکەوتنێکی سیاسیەوە کشایەوە لە بەشداریکردن.
به‌پێی به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتی، له‌کۆى 100 کاندید زیاتر لە 10 کاندیدى هاوپه‌یمانى که‌چواریان له‌سلێمانى و یه‌کێکیان له‌گه‌رمیان و سیانیان له‌هه‌ولێر و دوانیان له‌بادینانن، بڕیاریانداوه به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و به‌بڕیارى حزبه‌که‌یانه‌وه بۆ بایکۆتى هه‌ڵبژاردن پابه‌ندنه‌بن.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د یه‌کێکه له‌کاندیده ناڕازییه‌کان بۆ هاوڵاتی وتى "زیاتر لە ١٠ کاندیدی هاوپەیمانی بڕیارمان داوە دەست بکەین بە بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
بەڵام به‌رپرسانى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌رى ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن که له‌و باره‌یه‌وه له‌کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم سکاڵا تۆمارده‌که‌ن.
حه‌سه‌ن بارام به‌رپرسى میدیاى هاوپه‌یمانى به هاوڵاتی وت «ئێمه سکاڵا له کۆمسیۆن تۆمارده‌که‌ین به‌و پێیه‌ى که‌ئێمه وه‌ک حزبێکى سیاسی له‌پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن کشاوینه‌ته‌وه‌و بڕیارى بایکۆتکردنى پڕۆسه‌که‌مان داوه، ئه‌و سکاڵایه‌ش جێگه‌ى خۆى ده‌گرێت و ئه‌و کاندیدانه ناتوانن بگه‌نه په‌رله‌مان».
هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌رى که که‌متر له‌ساڵێکه دامه‌زراوه، ته‌نها به‌شدارى له‌یه‌ک هه‌ڵبژاردندا کردووه ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى په‌رله‌مانى عێراق بوو که‌دوو کورسی به‌ده‌ستهێنا، له‌کاتێکدا به‌رپرسانى ئه‌و هاوپه‌یمانیتیه که تێکه‌ڵه‌یه‌کن له‌که‌سانى سیکۆلار و ئیسلامى چاویان له به‌ده‌ستهێنانى کورسی زیاتر بوو.
پێشتر رۆژنامەی هاوڵاتی لە ژمارە ١٧٧١ی خۆیدا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەسەر پابەندنەبوونی زیاتر لە ١٠ کاندیدی هاوپەیمانی بە بایکۆتی هەڵبژاردنەوە.