رێبوار سەعید پڕۆژەی (هەزارو یەک وێنە هەزارو یەک چیرۆک) نمایش دەکات

6 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

هونهرمهندێکى کورد لهپرۆژهیهکدا بهناوى (ههزار و یهک خهون، ههزار و یهک چیرۆک) باس لهداماڵینى چهک دهکات و لهو رێگهیهوه دهیهوێت ئاشتى بهرقهرار بێت و چیتر ههوڵى یهکتر کوشتن و یهکتر سڕینهوه نهدرێت، که ههمووکات بێهێزهکان دهبنه قوربانى.

رێبوار سهعید هونهرمهندو مامۆستاى زانکۆ، سهبارهت بهپرۆژهکهى به ‌‌ هاوڵاتى راگهیاند «من له رێگهى ئهم پرۆژهیهمهوه دهمهوێت ئهو پهیامه بگهیهنم، ئهگهر ئهو چهکهى له شانته داینهنێى، چهکهکه  سهرت دادهنێ، ئهم پرۆژهیهش پرۆژهیهکى جیهانییهو پهیوهندى بهپیاو و ژن، رهش و سپى، نێرومێ، پهیوهندى بهدینهوه نییه، مرۆڤ لهههرشوێنێکى دنیادا بێت زادهى ئهو بهرکهوتنانهیهو ئهو رۆحیهتى چهکدارییهى تێدا دهڕوێت، بۆیه ئهگهر ئاگامان لهخۆمان نهبێت، تووش دهبین».

سهباهرت بهپرۆژهکهى وتیشى «من ههزار و یهک تابلۆم کێشاوه، تابلۆکانیش به رهش و سپییه ههریهک لهتابلۆکان ههڵگری چیرۆکێکه، که بههێڵکاری ئهنجامدراوهو پاشان سکان کراون و بهفۆتۆشۆپ گۆڕانکاری لهسهرکراوهو ئامادهکراوه بۆ چاپی گرافیک، چاپی سهرکهنڤاس، سیرامیک، پهیکهر، دیزاینی سهر تێکستایڵ، ئهنیمهیشن».

ئهو هونهرمهنده سهبارهت بهههڵبژاردنى تهنها رهنگى رهش و سپى رایگهیاند  «تابلۆکان به رهش و سپییه، مهبهستیشمه به رهش و سپى لهبهرئهوهى لهنێوان ئهو دوو رهنگه، رهنگى سێیهم نییه، تۆ ئهبێ یهکیان ههڵبژێرى. رهش ههڵهبژێرى دهچیته ناو زۆنى تاریکى و جهنگهوه، سپى ههڵهبژێرى دهچیته ناو زۆنى ئاشتهواییهوه«.

لهبارهى نمایشکردنى ئهم پرۆژه هونهرییهوه، وتى «وێنهکان ههمووى تهواو بووهو تهنها ههندێ کارى دیجیتاڵى ماوه، بڕیاروایه مانگى پێنج لهئهڵمانیا بهشێک لهتابلۆکان نمایش بکرێت، دواتر لهچهند وڵاتێکى تر نمایش دهکرێت، هیوادارم ئهمساڵ پێش ئهوهى ساڵ تهواوبێت لهکوردستانیش ههمووی نمایش بکرێت».

رێبوار سهعید ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد  کهههمیشه باس لهداماڵینی چهک دهکرێت کهبونی هۆکاری توندوتیژی و بهردهوامی کارهساته گهورهکانی دنیایه لهچهکه بچوکهکانهوه تادهگاته چهکه گهوره وێرانکهرهکان، کات و وزهو پارهیهکی زۆر بۆ ئهم مهبهسته سهرف دهکرێت بۆ ئهوهی رێژهی توندوتیژی دابهزێت، ههمیشه ریکلام و کۆنفرانسه نێودهوڵهتیهکان، ههمیشه فیلمه دۆکیومهنتاریهکان، ههمیشه پارته سیاسیهکان بهر لهوادهی ههڵبژاردن بانگهشهی ئهم چهکه نهفرهتییه دهکهن و کهچی ههر خۆشیان لهپشتی پهردهوه دهبنه کارگهی بهرههمهێنان و دهبنه سهرچاوهی داهێنانهکانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار