موقته‌دا سه‌در په‌یامێک ئاراسته‌ى سه‌رکرده سیاسیه‌کانى کورد ده‌کات
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
موقته‌دا سه‌در، په‌یامێک ئاڕاسته‌ى کورد‌و سه‌رکرده سیاسییه‌کانى ده‌کات و ده‌ڵێت:"ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵماندا بژین به‌بێ جیابونه‌وه که ئه‌وه‌ش به‌رزترین ماناى خۆشه‌ویستییه".
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در، رابه‌رى ره‌وتى سه‌درو لیستى سائیرون، له‌په‌یامێکدا بۆ کورد‌و سه‌رکرده سیاسییه‌کانی، که له تویتێکدا ده‌ڵێت:" ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵماندا بژین به‌بێ جیابونه‌وه و ئه‌وه‌ش به‌رزترین ماناى خۆشه‌ویستییه بۆ ئه‌وه‌ى پێکه‌وه بین له‌ناو عێراقێکى یه‌کگرتودا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که" ده‌مانه‌وێت یه‌کگرتو و به‌هێزو سه‌ربه‌ز بن و سته‌م نه‌که‌ن و سته‌متان لێنه‌کرێت و قوتى ژیان له‌نێوانماندا به دادپه‌روه‌رى و ویژدانه‌وه دابه‌شده‌که‌ین و رێگه ناده‌ین ده‌ستدرێژى بکرێته سه‌رتان و ده‌زانین له‌نێوتاندا که‌سانێک هه‌ن خۆشه‌ویستیان بۆ دادپه‌روه‌رى هه‌یه‌و جیاوازى له‌نێوان کورد‌و عه‌ره‌بدا ناکه‌ن به خواپه‌رستى و خۆشه‌ویستى بۆ نیشتمان نه‌بێت".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو"وه‌رن پێکه‌وه عێراق رزگاربکه‌ین و واز له‌پشک پشکێنه بێنین و هه‌رچى گه‌نده‌ڵکاره دورى بخه‌ینه‌وه‌و به چه‌ند روخسارێکى نوێ و پاک په‌یمان بۆ عێراق نوێ بکه‌ینه‌وه که شکۆتان بپارێزێت و پێگه‌تان به‌رزبکاته‌وه ئه‌وه‌ش پاش به‌رزکردنه‌وه‌ى سه‌رى عێراق و گه‌له‌که‌ی".