له16ى ئۆکتۆبه‌ردا کاسپکارانى دوزخورماتوو دوکانه‌کانیان داخست
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌دژى حوکمى سه‌ربازى له شاره‌که‌یاندا و به‌هۆى تێپه‌ربوونى ساڵێک به‌سه‌ر رووداوه‌کانى ١٦ى ئۆکتۆبه‌ردا، ئه‌مڕۆ به‌شێک له کاسپکارانى دوزخورماتوو دوکانه‌کانیان داخست وه‌ک ده‌ربرینى ناره‌زایه‌تییه‌کانیان به‌رانبه‌ر دۆخى قه‌زاکه‌یان.
په‌یامنێرمان له شارى که‌رکوک پێى راگه‌یاندین بریاره له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى ناو شارى که‌رکوکیش هه‌مان هه‌ڵوێست ئه‌نجام بدرێت و کاسپکاران دوکانه‌کانیان دابخه‌ن.
ساڵى ڕابردوو و دواى ریفراندۆمى ٢٥ى ئه‌یلول، پاش 22 رۆژ سوپاى عێراق هێرشیکرده سه‌ر ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان که له‌سه‌دا 51ى خاکى کوردستان پێکده‌هێنن به که‌رکوکیشه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى کورددا نه‌ما و جارێکى دیکه که‌وته‌وه ژێر کۆنترۆڵى حکومه‌تى ناوه‌ند.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار