به‌رێوه‌به‌رى خوێندنى کوردى له پشکى پارتى دواى ساڵێک گه‌رایه‌وه که‌رکوک
6 ساڵ لەمەوپێش
سه‌روه‌ر خه‌لیل.که‌رکوک
له‌پێش شانزده‌ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه به‌رپرسانى پارتى له‌که‌رکوک شاره‌که‌یان جێهێشت، دوێنێ 15ى ئۆکتۆبه‌رى 2018 یه‌که‌م به‌رپرسى پارتى گه‌ڕاوه سه‌ر پۆسته‌که‌ى له‌که‌رکوک.
شێرزاد ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنى کوردى له‌که‌رکوک که له‌پشکى پارتییه دوێنێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه که‌رکوک و له‌پۆسته‌که‌ى ده‌ستى به‌کار کردۆته‌وه.
ره‌ئوف سه‌عدوڵا، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنى کوردى له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى که‌رکوک به‌سایتى هاوڵاتى وت "راسته کاک شێرزاد گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌ستى به‌کاره‌کانى خۆى کردووه‌ته‌وه وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ر خوێندنى کوردی".
هه‌روه‌ها وتیشى "له‌کاتى گه‌ڕانه‌وه‌یدا که‌س کێشه‌ى بۆ مامۆستا شێرزاد دروست نه‌کردووه".
هاوکات، ئازاد جه‌بارى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک به‌سایتى هاوڵاتى وت "پارتى ورده ورده خه‌ریکه به‌رپرسه‌کانى بۆ که‌رکوک ده‌نێرێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنى کوردیش به‌بێ ئه‌وه‌ى که‌س بزانێ هاتووه‌ته‌وه".
ئازاد جه‌بارى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئیشیان به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگایه که زۆر گرنگه بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام "ئێمه په‌نا نابه‌ینه به‌ر ده‌ست ماچکردنى خه‌ڵک و پێیان بڵێین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێنه‌وه ئێمه‌ى کورد ده‌بینه 26 کورسى له‌ئه‌نجومه‌ن و ده‌توانین بڕیار بده‌ین".
هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به (شێرزاد ره‌شید) کرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌که‌ى به‌رده‌ست نه‌بوو.