مه‌سعود بارزانى له ساڵرۆژى 16ى ئۆکتۆبه‌ردا په‌یامێکى توندى بڵاوکرده‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له ساڵرۆژى 16ى ئۆکتۆبه‌ردا، په‌یامێکى توندى بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که له‌و رۆژه‌دا" به‌هۆى ده‌ستێکى ناوخۆییه‌وه یارییه‌کى بێویژدانانه به چاره‌نووسى گه‌له‌که‌مان کرا و خه‌نجه‌ر له گه‌لى کوردستان درا".
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕینى ساڵێک به‌سه‌ر 16ى ئۆکتۆبه‌ردا له‌په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت:"شازده‌ى ئۆکتۆبه‌ر ڕۆژێکى تاریکه له مێژووى میلله‌ته‌که‌مان، له‌و ڕۆژه‌دا بوو که خیانه‌تى نامه‌ردانه، له ئومێد و ئاواته‌کانى گه‌لێکى مه‌زڵووم کرا، به‌هۆى ده‌ستێکى ناوخۆییه‌وه یارییه‌کى بێویژدانانه به چاره‌نووسى گه‌له‌که‌مان کرا و ئه‌و خاکه‌ى به خوێنى هه‌زاران ڕۆڵه‌ى ئه‌م نیشتیمانه پارێزرا بوو، له چوارچێوه‌ى پیلانێکدا که‌وته ژێر داگیرکارى و کاولکارى و سووکایه‌تیکردن به پیرۆزییه‌کانى گه‌لى کوردستان".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مه‌سعود بارزانى:
به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان
شازده‌ى ئۆکتۆبه‌ر رۆژێکى تاریکه له مێژووى میلله‌ته‌که‌مان. له‌و ڕۆژه‌دا بوو که خیانه‌تى نامه‌ردانه، له ئومێد و ئاواته‌کانى گه‌لێکى مه‌زڵووم کرا. به‌هۆى ده‌ستێکى ناوخۆییه‌وه یارییه‌کى بێویژدانانه به چاره‌نووسى گه‌له‌که‌مان کرا و ئه‌و خاکه‌ى به خوێنى هه‌زاران ڕۆڵه‌ى ئه‌م نیشتیمانه پارێزرا بوو، له چوارچێوه‌ى پیلانێکدا که‌وته ژێر داگیرکارى و کاولکارى و سووکایه‌تیکردن به پیرۆزییه‌کانى گه‌لى کوردستان.
ئه‌و پیلانه نه‌گریسه، سووکایه‌تى بوو به سه‌ت ساڵ خه‌بات و قوربانیدانى گه‌له‌که‌مان. سووکایه‌تیکردن بوو به خوێنى شه‌هیدان و ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى له شه‌ڕى تیرۆریستانى داعشدا که‌رکووک و ناوچه کوردستانییه‌کانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمیان پاراست و له جیاتى هه‌موو مرۆڤایه‌تى شه‌ڕى تیرۆریان ده‌کرد. هه‌روه‌ها سووکایه‌تى بوو به ده‌نگى ڕه‌وا و ئاشتییانه‌ى گه‌لى کوردستان که ته‌نیا تاوانى ئه‌وه بوو ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى به گوێى جیهانییان گه‌یاند.
ئێمه پێشبینیى هه‌موو ئه‌گه‌رێکمان کردبوو، به‌ڵام هه‌رگیز چاوه‌ڕوانى ئه‌وه نه‌بووین ده‌ستێکى ناوخۆیى به‌مشێوه‌یه خه‌نجه‌ر له پشتى گه‌لى کوردستان بدات.
ئه‌وان ویستیان به ناپاکى و داگیرکارى و زه‌بروزه‌نگ، ئیراده‌ى گه‌له‌که‌مان بشکێنن که ئازادیخوازى و په‌یامى ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیانه، به‌ڵام ئیراده‌ى گه‌له‌که‌مان به زیندوویى ماوه‌ته‌وه و به دڵنیاییشه‌وه ئازادیخوازى و په‌یامى ئاشتی، سه‌ربه‌رزییه و ناپاکى و داگیرکاریش سه‌رشۆڕى و شووره‌ییه.
ئامانجى شازده‌ى ئۆکتۆبه‌ر، نه‌هێشتنى کیانى هه‌رێمى کوردستان و بێماناکردنى مافه‌کانى گه‌لى کوردستان بوو. ئه‌گه‌رچى به هاوکارى و چاوساغیى ده‌ستێکى ناپاکى ناوخۆیی، پیلانێکى زۆر گه‌وره له‌دژى گه‌له‌که‌مان له ئارادا بوو، به‌ڵام که پێشمه‌رگه بڕیارى به‌رگرى و کۆڵنه‌دانى دا، هاوکێشه‌کان گۆڕان و سه‌ربه‌رزى بۆ گه‌لى کوردستان مایه‌وه.
له‌و یاده تاڵه‌دا، داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م ڕێز له مێژوو و مافه‌کانى گه‌لى کوردستان بگرن، سیاسه‌تى شۆڤینى و ئینکارکردن هیچ ئه‌نجامێکى نییه و ته‌نیا شه‌ڕو دواکه‌وتوویى لێ ده‌که‌وێته‌وه. هه‌میشه‌یش داوامان کردووه که که‌رکووک ببێته نموونه‌ى پێکه‌وه‌ژیان، به‌ڵام مساوه‌مه له‌سه‌ر ناسنامه‌ى کوردستانیبوونى که‌رکووک ناکرێت. داوایش له هاووڵاتیانى کوردستان ده‌که‌م به ئومێد و هێزه‌وه بڕواننه داهاتوو، دۆزى گه‌لى ئێمه ڕه‌وایه و به شه‌ڕ و پیلان و ناپاکی، کۆتایى نایه‌ت.
شازده‌ى ئۆکتۆبه‌ر ئه‌و ڕۆژه تاریکه‌یه له مێژووى گه‌له‌که‌ماندا که هه‌رگیز له یاد ناکرێت و ده‌بێ ببێته وانه بۆ تاک تاکى گه‌لى کوردستان.
سڵاو بۆ شه‌هیدانى کورد و کوردستان و هه‌موو شه‌هیدانى ڕێگه‌ى ئازادی.
سڵاو بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان.
سڵاو بۆ تێکۆشه‌ران و نیشتیمانپه‌روه‌ران.
مه‌سعود بارزانی
16ى 10ى 2018