هەدەپە ئامادەکاریى بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان ده‌ستپێده‌کات

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) رۆژی ٢٠ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ به‌فه‌رمى دەستدەکات بە ئامادەکاریى بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان له‌ تورکیا.

به‌پێی ئاژانسى فورات نیوز، رۆژی ٢٠ی تشرینى یەکەم هه‌ده‌په‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بە ناونیشانی "ئەزموونى خۆبەڕێوەبەریى هەرێمە دیموکراتیکەکان لە تورکیا" بۆ دەستەى کار خۆبەڕێوەبەریى هەرێمى ئەنجام دەدات.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونى پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی هاوسەرۆکانى گشتیى هەدەپە، ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد، هاوسەرۆکانى کۆنگرەى دیموکراتیکى گەلان (هەدەکە)، بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە)، چالاکوانانى تەڤگەری ژنانى ئازاد (تەژەئا)، پەلەرمانتارانى هەدەپە و رێکخستنە هاوبەشە دیموکراتیکەکانیان بەڕێوەدەچێت.

کۆبوونەوەکە ٦ دانیشتن لە خۆی دەگرێت، دەستەى کاری خۆبەڕێوەبەریى هەرێمى لە ژێر ناونیشانی "سیستمى ژن لە خۆبەڕێوەبەریى هەرێمیدا"، "رەشنووسی سیاسەتەکان و مۆدێلی خۆبەڕێوەبەریى هەرێمە دیموکراتیکەکان" لەبارەى پلان و کارەکان گفتوگۆ بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان دەکەن.

هەروەها باسیش لە هەڕەشەکانى ئەردۆغان و سیاسەتى دانانى قەیومه‌کان، بەشێکى تر دەبێت لە گفتوگۆکانى دانیشتنەکەى هەدەپە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار