مه‌سعود بارزانى په‌یامێکى خۆشحاڵى بڵاوده‌کاته‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یامێکى پیرۆزبایى به‌بۆنه‌ی ئازادکردنی ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانى سوریاوه بڵاوکرده‌وه و تێیدا خۆشحاڵى خۆى ده‌رده‌بڕێت.
له په‌یامه‌که‌یدا مه‌سعود بارزانى ئاماژه به‌وه ده‌کات، "به ئازادبوونى عه‌بدولڕه‌حمان ئاپۆ ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستانى سوریا له زیندانه‌کانى په‌یه‌ده زۆر خۆشحاڵ بووم".
هه‌روه‌ها ده‌شلێت:" ئومێد ده‌که‌م له‌مه‌ودوا ڕۆژئاواى کوردستان کرانه‌وه‌ى سیاسیى به‌خۆیه‌وه ببینێت".
به‌ره‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه 4ی ئازاری 2017 عه‌بدولڕه‌حمان ئاپۆ ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا "په‌ده‌که‌سه" له‌لایه‌ن ئاسایشی شاری عه‌فرین له رۆژئاوای کوردستان ده‌ستگیر کراو دوای زیاتر له ساڵێک زیندانی، رۆژی چوارشه‌ممه‌ش 14ى تشرینى دووه‌مى 2018 ئازادکرا.
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مه‌سعود بارزانی:
په‌یامێک له سه‌رۆک بارزانییه‌وه
به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان
به ئازادبوونى عه‌بدولڕه‌حمان ئاپۆ ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیى پارتى دیموکراتى کوردستانى سوریا له زیندانه‌کانى په‌یه‌ده زۆر خۆشحاڵ بووم. له ڕاستیدا جێگه‌ى خه‌باتکارى وه‌ک ئه‌و ده‌بوایه زیندانه‌کانى دوژمن با نه‌ک زیندانى لایه‌نێکى کوردی. هیوادارم ئه‌وه ببێته ده‌ستپێکێک بۆ ئازادکردنى سه‌رجه‌م گیراوانى لایه‌نه سیاسییه‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان که له زیندانه‌کانى په‌یه‌ده دان و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و چالاکوانه کوردانه‌ى که له‌وێ بێسه‌روشوێن بوونه.
ئومێد ده‌که‌م له‌مه‌ودوا ڕۆژئاواى کوردستان کرانه‌وه‌ى سیاسیى به‌خۆیه‌وه ببینێت و چیتر خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌هۆى بیروڕاى سیاسى ئازار نه‌درێن و زیندانى نه‌کرێن.
مسعود بارزانی
15ـى 11ـى 2018