ترامپ ئه‌م کاره بۆ ئه‌ردۆغان ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى (NBC)ئه‌مریکى له راپۆرتێک‌دا له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى کۆشکى سپیه‌وه ده‌ستى که‌وتووه، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا داواى کردووه به دۆسیه‌ى (فه‌تحوڵا گوله‌ن) دا بچنه‌وه.
سه‌رچاوه‌که‌ى کۆشکى سپى به که‌ناڵه‌که‌ى راگه‌یاندووه ترامپ داواى له ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى کردووه که دۆسیه‌ى گوله‌ن جارێکى تر پێچداچونهوهى تێدا بکرێت تا نیگه‌رانییه‌کانى ئه‌ردۆغان که‌مبکاته‌وه له‌سه‌ر کوشتنى جه‌مال خاشقچى بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ سعودیه تێکنه‌چێت.
فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌لایه‌ن تورکیاوه داوا کراوه تا ته‌سلیمى ئه‌نقه‌ره بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دادگایى بکرێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار