نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئەمەریکی لەسەر پرسی نەوتی کەرکوک و پەیوەندیەکانی بەغدا و هەولێر کۆبوونەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئێواره‌ی هه‌ینی لەگەڵ له‌ ئه‌ندرۆ پیك جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و شاندی کۆبوویەوە و هەردوولا پێشوازییان لە ناردنەدەرەوەی نەوتی کەرکووک به‌ رێگه‌ی بۆریی هه‌رێمی كوردستان کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆبوونەوەکە، هه‌ردوولا پێشوازییان له‌ بڕیاری حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ به‌ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به‌ رێگه‌ی بۆریی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ سوودێكی باشی بۆ ته‌واوی عێراق ده‌بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێكران و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

وەک لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا‌ جه‌ختیان له به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا‌، به‌شداریكردنی كارای هه‌رێمی كوردستان له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا، به‌رده‌وامبوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ى پرۆسه‌كه‌ و به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

دوای ساڵێک لە راگرتنی بەهۆی رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی بۆڕی کوردستانەوە.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند بوو کە، لە ئەمڕۆ هەینییەوە (16-11-2018) نەوتی کەرکووک لەڕێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی دەرەوە دەکرێت، سەرەتاش رۆژانە لەنێوان 50 بۆ 100 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت.

دوای سەپاندنی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا، ئەمریکا دژی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بوو بۆ ئێران، بۆ ئەو مەبەستەش پشتگیری رێککەوتنی هەولێر و بەغدای دەکرد بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی تورکیاوە.

لە نوێترین لێدوانیشیدا جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەڵێت، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک دەتوانێت داهاتی ونبوو بۆ خەڵکی عێراق و خزمەتگوزارییەکان بگەڕێنێتەوە و عێراق بکاتە وڵاتێکی سەربەخۆ لە رووی وزەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار