وتەبێژی بەرەی تورکمانی: به‌شداریکردنی تورکمان لەحکومه‌تی هه‌رێم کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی پرسی که‌رکوک

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: سهروهر خهلیل

عهلی مههدی ئهندامی سهرکردایهتی و وتهبێژی بهرهی تورکمانی، لهم چاوپێکهوتنهی هاوڵاتی باس له دوایین پێشهاته سیاسییهکانی کهرکوک و بهشداریکردنیان لهحکومهتی ههرێم دهکات و دهڵێت «بهشداریکردنی تورکمان له حکومهتی ههرێم کاریگهری دهبێت لهسهر چارهسهرکردنی پرسی کهرکوک و ناوچه جێناکۆکهکان».

عهلی مههدی پێی ئاساییه که پهیوهندی لهنێوان حکومهتی فیدراڵی و حکومهتی ههرێمی کوردستان ههبێت بۆ چارهسهرکردنی پرسی کهرکوک، بهڵام دەشڵێت «نابێت حکومهتی ههرێم دهستوهربداته پرسه ناوخۆییهکانی پهیوهست بهئیدارهی کهرکوکهوه«

هاوڵاتی: ئێوه وهک بهرهی تورکمانی چۆن دهڕواننه دۆخی ئێستای کهرکوک؟

عهلی مههدی: پێویسته لهچهند روویهکهوه لهدۆخهکه بڕوانین، لهڕووی ئیداری و سیاسی و ئهمنی، لهڕووی ئهمنییهوه دۆخهکه لهرابردوو جێگیرترهو دڵنیایی لای شهقام ههیه لهکارکردنی تهواوی هێزه ئهمنییهکان و لهو رووهوه کهرکوک جۆرێک لهبوژانهوهی بهخۆوه بینیوه، بهڵام ئهگهر سهیری لایهنی ئیداری بکهین، کهرکوک پێویستی بهکاراکردنی ئیدارهی هاوبهش و شهراکهتی راستهقینهیه لهبهڕێوهبردنی کهرکوک لهههموو لایهنهکانهوه، ئێستاش ئهو ئیداره هاوبهشهو شهراکهتی راستهقینه لهنێوان پێکهاتهکانی کهرکوک نییه.

هاوڵاتی: تۆ باسی ئیدارهی هاوبهشت کرد، لایهنه کوردییهکانیش باسی ئیدارهی هاوبهش دهکهن، ئایا ئهوه مانای لێکنزیکبوونهوهی ئێوهو لایهنی کوردییه؟

عهلی مههدی: بهداخهوه، لایهنه کوردییهکان لهماوهی 15 ساڵی رابردوودا بڕوایان به ئیدارهی هاوبهش نهبوو، ئهوهی کهرکوک پێیگهیشتووه بههۆی ههڵهی ههردوو حزبه کوردییهکهوهیه (پارتی و یهکێتی) لهماوهی ئهو 15 ساڵهدا، بهههر حاڵ شهراکهتی راستهقینه لهبهڕێوهبردنی هاوبهشدا کهرکوک دهگهیهنێته کهناری ئارامی، بهبێ شهراکهتی راستهقینه لهتهواوی دامهزراوه ئیدارییهکاندا، کهرکوک لهڕووی کارگێڕییهوه جێگیر نابێت، ئهگهر لهڕووی ئیداریشهوه جێگیر نهبوو، بهدڵنیاییهوه ئهوه دهبێته هۆی ناجێگری سیاسی و ئابووری و ئهمنی، ههر پێکهاتهو پڕۆژهی خۆی ههیهو ئێمهش پڕۆژهمان روونه بۆ بهڕێوهبردنی کهرکوک بهڵام بهداخهوه پڕۆژهکهی ئێمه لهلایهن لایهنه کوردییهکانهوه بایهخی پێنهدرا، ئێمه ئامادهین بۆ ئیدارهی هاوبهش و شهراکهتی راستهقینه بۆ خزمهتی کهرکوک.

هاوڵاتی: هیچ گفتوگۆ و دانیشتنێک لهنێوان ئێوهو لایهنه کوردی و عهرهبییهکان ههیه بۆ دروستکردنی کهشی گونجاو بۆ ئیدارهی هاوبهش؟

عهلی مههدی: لهئێستادا هیچ ههوڵێک نییه، بهڵام رۆژانی ئاینده دهستپێشخهرییهک بهخۆوه دهبینن لهلایهن ههندێک لایهن لهبهغداو نهتهوه یهکگرتووهکان بۆ گفتوگۆکردن لهسهر ئیدارهی هاوبهش لهکهرکوک.

هاوڵاتی: لایهنه کوردییهکان داوای ئیدارهی هاوبهشی نێوان بهغدا و ههرێم دهکهن لهسهر کهرکوک، بۆ ئهمهش دهگهڕێنهوه بۆ ماددهی 140، جیاوازی نێوان ئهو داخوازییهی ئهو لایهنانهو پڕۆژهی ئێوه بۆ ئیدارهی هاوبهش چییه؟

عهلی مههدی: ئێمه که لهساڵی 2006 پڕۆژهی ههرێمی کهرکوکمان پێشنیارکرد ئێمه ئهو کات سهوابت و دهستووری تابهت بهو ههرێمهمان ههبوو، ئاساییه که پهیوهندی لهنێوان حکومهتی ناوهندو حکومهتی ههرێمی کوردستان ههبێت بۆ چارهسهرکردنی پرسی کهرکوک، بهڵام نابێت حکومهتی ههرێم دهستوهربداته پرسه ناوخۆییهکانی پهیوهست بهئیدارهی کهرکوکهوه، دهکرێت کهرکوک ههرێمێکی تایبهت بێت، یاخود ئیدارهیهکی تایبهتی ههبێت بۆ ماوهیهکی دیاریکراو که لهو ماوهیهدا کهرکوک گهشه بسهنێت و پێشکهوتن بهخۆیهوه ببینێت، کهرکوک بۆ ماوهی 15 ساڵ لهژێر چاودێری ههرێم بوو و لهو ماوهیهشدا پشتگوێخرا، ئهوهی حکومڕانی کهرکوکی دهکرد، زیاتر پهیوهست بوو بهحکومهتی ههرێمهوه نهک حکومهتی ناوهند، بۆیه پێویسته چاو بخشێنینهوه بهوهی کێ ههڵه ئیداری و سیاسییهکانی لهکهرکوک ئهنجامداوه.

هاوڵاتی: جیا لهکهرکوک، تێگهیشتنتان بۆ چارهسهری پرسی ناوچه جێناکۆکهکان چییه؟

عهلی مههدی: بۆ نموونه، دوزخورماتوو لهههموو روویهکهوه هاوشێوهی کهرکوکه، که داوای ئیدارهی هاوبهش بۆ کهرکوک دهکهین، بهههمان شێوه بۆ خورماتویش داوای ئیدارهی هاوبهش دهکهین، ناوچهمان ههیه زۆرینهی تورکمانه، وهک چۆن ناوچهمان ههیه زۆرینهی کورده یاخود عهرهب، حهویجه زۆرینهی دانیشتووانهکهی عهرهبن، من ناتوانم داوای ئیدارهی هاوبهش بکهم، قهرهههنجیر زۆرینهی دانیشتووانهکهی کوردن، بۆیه ناتوانم داوای ئیدارهی هاوبهش بکهم، پێویسته دیراسهیهکی تهواو ههبێت، له ههولێر خهڵکی تورکمان ههن، ئایا دهتوانم داوای ئیدارهی هاوبهش بکهم؟، دهتوانم داوای نوێنهرایهتییهکی دادپهروهر بۆ پێکهاتهی تورکمان بکهم، تهلهعفهر زۆرینهی دانیشتووانهکهی تورکمانن بۆیه ناتوانم داوای ئیدارهی هاوبهشی بکهم.

هاوڵاتی: تا ئێستا لهناوچه جێناکۆکهکان کێشه لهسهر زهوی و زار ههیه لهنێوان عهرهب لهلایهک و کورد و تورکمان لهلایهکی تر، جیا لهوهی که عهرهبی هاورده دهێنرێنهوه بۆ کهرکوک و دهوروبهری، بۆچوونتان لهو بارهیهوه چییه؟

عهلی مههدی: تائێستا حکومهتی عێراق کێشهی زهوی و زاری چارهسهر نهکردووه که زۆرینهی زهوییهکان موڵکی تورکمان و کوردن، بۆچی لهماوهی ساڵانی رابردوودا نوێنهرانی کورد و تورکمان یهکیان نهگرت بۆ چارهسهرکردنی ئهو پرسه؟، پێویسته یهکبگرن، ئهو کێشەیە کێشهیهکی گهورهیه لهکهرکوک، ههموو ئهو پرسانه پێویستیان بهدیراسه ههیه نهک بۆ بهرژهوهندی لایهنێک بهڵکو بۆ بهرژهوهندی تهواوی لایهنهکان.

ئێمه دژی ههر ههوڵێکین بۆ تهعریب یاخود بهکوردیکردن، ئێمه له 2003هوه دژی ئهو ههوڵانه بووین، ئێمه رێگه بۆ گۆڕینی دیموگرافی کهرکوک نادهین لهههر لایهکهوه بێت، ئێمه لهگهڵ گهڕانهوهی زهوی و زاری کشتوکاڵین بۆ تورکمان و کورد لهههموو ناوچهکان، بهڵام پرسیارهکه ئهوهیه أیا حکومهتهکانی پێشوو و پارێزگارهکانی پێشووی کهرکوک و نوێنهرانی پێشووی کهرکوک که زۆرینهیان کوردبوون چییان کرد بۆ گهڕاندنهوهی زهوی و زار بۆ خاوهنهکانیان؟، هیچ ههنگاوێکیان لهو رووهوه نهنا، تهنها نوێنهرانی تورکمان و بهرهی تورکمانی لهساڵی 2003وه داوای گهڕاندنهوهی ئهو زهوییانه دهکهن.

هاوڵاتی: ئهی ئێستا هیچ ههوڵێک ههیه لهنێوان ئێوهو کورد بۆ رووبهڕوونهوهی ئهو بابهته؟

عهلی مههدی: لهماوهی ساڵی رابردوودا هیچ گفتوگۆیهکی جدیی تورکمانی – کوردی بوونی نهبووه، ههندێک سهردان ههبووه لهلایهن بهرپرسانی یهکێتی و پارتییهوه بهڵام سهردانهکان تهنها سهردانی راگهیاندن و رۆژنامهگهری بوون و هیچ گفتوگۆیهک بوونی نهبووه.

هاوڵاتی: بهڵام گهڕاندنهوهی عهرهبی هاورده لهسهر دهستی پارێزگاری ئێستای کهرکوک دهکرێت، هیچ ههوڵیکتان داوه بۆ رووبهڕووبوونهوهی ئهو ههوڵانه؟

عهلی مههدی: ئێمه دژی گهڕاندنهوهی ههر کهسێکین بۆ کهرکوک که ههڵگری ناسنامهی کهرکوک نهبێت، ههموو ههوڵ و گفتوگۆیهکمان لهگهڵ ئیدارهی ئیستای کهرکوک بۆ ئهو مهبهستهیه، چهندین یاداشت و داواکاریمان پێشکهش کردووه سهبارهت بهو ههڵانهی لهکهرکوک ئهنجامدهدرێن، لایهنی بهرامبهریش ئیدیعای ئهوه دهکات که لهگهڵ ئیدارهی هاوبهشدایه، بهڵام ههندێک لایهن ههن که گوێ بهیاسا نادهن لهکهرکوک، لهساڵی 2003وه تاکو ئێستاش دیاره.

هاوڵاتی: دهتوانم وا لهقسهکانت تێبگهم که ئیدارهی ئێستای کهرکوک ههمان ههڵهکانی ئیدارهی پێشوو دووباره دهکاتهوه؟

عهلی مههدی: ناتوانم وا بڵێم، بهڵام لهههندێک پرسدا بهڵێ، بهڵام لهههندێک بابهتدا زۆر باشتره، بۆ نموونه لهپرسی زهوی و زاردا ههمان ههڵه دهکات.

هاوڵاتی: لهماوهی رابردوودا مهسعود بارزانی چاویکهوت بهئهرشهد ساڵحی، دوای کۆبوونهوهکهش ئهرشهد ساڵحی باسی لهوهکرد که لهگهڵ بارزانی رێککهوتوون لهسهر ئهوهی پێشمهرگه نهگهڕێتهوه کهرکوک، ههندێک پێیانوایه ئهو لێدوانهی ساڵحی تهنها بۆ رازیکردنی تورکمانهکان بووه، ئایا بهفیعلی هیچ رێککهوتنێک کراوه؟

عهلی مههدی: هیچ رێککهوتنێکی تهواو لهسهر هیچ بابهتێک نهبووه لهسهردانهکهی بهڕێز بارزانی، بهڵام بۆچوون ههبووهو بۆچوونهکان لهلایهن بهڕێز ئهرشهد ساڵحییهوه خراونهته روو وهک چۆن بهڕێز بارزانی بۆچوونی خۆی خستووهته روو، بهڵام بهگشتی هێزی هاوبهش که ههموو پێکهاتهکانی کهرکوک تێیدا بهشدار بن باشترین چارهسهره بۆ کهرکوک.

هاوڵاتی: لهماوهی رابردوودا، کونسوڵی تورکیا لهههولێر لهگهڵ بهرهی تورکمانی و لایهنه تورکمانییهکانی تر کۆبووهوهو دوای کۆبوونهوهکهش لایهنه تورکمانییهکان داوای پۆستی جێگری سهرۆکی حکومهتیان کرد لهکابینهی داهاتووی حکومهتی ههرێم، ئایا هیچ بهڵێنێک بهلایهنه تورکمانییهکان دراوه لهو رووهوه؟

عهلی مههدی: لهڕاستیدا من زانیارییهکانم لهو رووهوه کهمن، بهڵام مافی بهرهی تورکمانییه که پۆستێکی سیادی لهحکومهتی ههرێمی کوردستان ههبێت بهتایبهتی که تورکمان نهتهوهی دووهمه لهههرێم.

هاوڵاتی: ئهگهر پۆستی سیادی بهتورکمان بدرێت لهحکومهتی داهاتووی ههرێم، پێتانوایه ئهوه کاریگهری لهسهر چارهسهرکردنی پرسی کهرکوک دهبێت؟

عه‌لی مه‌هدی: به‌ڵێ، چونکه‌ تورکمان هیچ پۆستێکی سیادییان له‌عێراق نییه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌پێدانی دڵنیایی به‌شه‌قامی تورکمانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار