وێنه‌: پاڤڵ تاڵه‌بانى عه‌لى باپیر به‌ مامۆستاى خۆى ناو ده‌بات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئه‌مڕۆ عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان وه‌فددێکى هاوڕێى له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى جێگرى سکرتێرى گشتى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان کرد و له‌لایه‌ن کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگرى سکرتێرى گشتیى و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و بافڵ تاڵه‌بانی، پێشوازیکران.

له‌ دانیشتنێکدا، گفتووگۆکرا له‌ باره‌ى بارودۆخى سیاسى هه‌رێم و عێراق و یه‌کخستنى وتارى سیاسیى کورد و هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌کان، به‌شێوه‌یه‌ک بیروبۆچونه‌کان خرانه‌ڕوو که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیى  گه‌لى کورد و زیاتر به‌هێزترکردنى پێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان و یه‌کخستنه‌وه‌ى ماڵى کورد دا بێت.

بافڵ تاڵه‌بانى له‌ په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک چه‌ند وێنه‌یه‌کى کاتى پێشوازیکردنى له‌ ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ و به‌ مامۆستاى خۆى ناوى بردووه‌ و نووسیوێتی: "ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 12ى کانوونى یه‌که‌مى 2018؛ له‌ هه‌ولێر پێشوازیمان له‌ مامۆستاى من، مامۆستا عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامی".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار