ئه‌مریکا ئامانجى هاتنى وه‌زیرى وزه‌ى وڵاته‌که‌یان بۆ هه‌رێم و عێراق ئاشکرا ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مریکا ئاشکرایکرد، وه‌زیره‌که‌یان له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، داواکارییه‌کى له‌باره‌ى نه‌وتى که‌رکووک پێشکه‌ش کردووه.
به پێى ڕاگه‌یه‌نراوێکى وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مریکا، له ماوه‌ى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌غدا و پاشانیش بۆ هه‌ولێر، وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مریکا ئه‌م په‌یامه‌ى به ئاشکرا به به‌رپرسانى عێراق ڕاگه‌یاندووه که واشنتۆن سووره له‌سه‌ر گه‌مارۆکانى سه‌ر ئێران، له هه‌مان کاتیش‌دا یارمه‌تیدانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى پێویستى به ھاورده‌کردنى گازى ئێران نه‌بێت.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌که جه‌ختیش ده‌کاته‌وه که هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکووک به ڕێگه‌ى بۆڕیى نه‌وتى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هه‌نگاوێکى گرنگ ده‌بێت بۆ ئابووییه‌کى سه‌ربه‌خۆ له عێراق که چیتر له ژێر هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتى تاران نه‌بێت.
هاوکات، ئاماده‌یى وڵاته‌که‌ى ده‌ربڕیوه بۆ یارمه‌تیدانى عێراق له‌م پێناوه‌دا.
وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مریکا سه‌ردانى هه‌ولێرى کرد و رایگه‌یاند، له هه‌رێمى کوردستان ده‌رفه‌تێکى گه‌وره هه‌یه بۆ سه‌قامگیرى و خۆشگوزه‌رانی، ئه‌مریکاش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان کارده‌کات.
له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ رێک پێری، وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مریکا، مه‌سعود بارزانى به میدیاکانى رایگه‌یاند، ده‌رفه‌تێکى تازه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و جێگه‌ى ئومێده.
رێک پیرى له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتیه‌وه پێشوازى لێ‌کرا و کۆبوونه‌وه. له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبووه‌وه.
وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، کارده‌که‌ن بۆ بونیادنانى ئابوورییه‌کى باش، سه‌رچاوه‌ى وزه‌یه‌کى زۆر له هه‌رێمى کوردستان هه‌یه، ده‌رفه‌تێکى باشیش له‌ئارادایه تا خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵکى کوردستان زامنبکرێت.