قوباد تاڵه‌بانى: پێویسته ئاسه‌واره‌کانى داعش بسرینه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى له په‌یامێکدا داوا ده‌کات چاره‌سه‌رى ماددى و مه‌عنه‌وى زیانلێکه‌وتووان و قوربانیانى ده‌ستى داعش بکرێت، راشیده‌گه‌یه‌نێت" پێویسته ئاسه‌واره‌کانى ئه‌و گروپه تیرۆریستییه بسڕینه‌وه".
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌میانه‌ى دیدارێکى له‌گه‌ڵ نادیه موراد چالاکوانى ئێزدی، که ئه‌مڕۆ 13ى 12ى 2018، به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتی، له‌هه‌ولێر پێشوازى لێکرد، وێڕاى خۆشحاڵى ده‌ربڕین به وه‌رگرتنى ئه‌و خه‌ڵاته مه‌زنه له‌لایه‌ن کچێکى ئێزدییه‌وه، هیواى خواست نادیه موراد له ئه‌رک و ڕاپه‌ڕاندنى کاره‌کانى داهاتووى سه‌رکه‌وتوو بێت و به خاتونێکى ئازا و زیره‌ک وه‌سفیکرد.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه ئه‌و خه‌ڵاته په‌یام و هاوسۆزیى جیهان ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر قوربانیانى تاوانه‌کانى گروپى تیرۆریستى داعش، که ده‌رهه‌ق به هه‌موو گه‌لانى عیراق ئه‌نجامیان داوه.
قوباد تاڵه‌بانی، وتیشی:" ئه‌وه‌ى گرنگه ئاسه‌واره‌کانى ئه‌و گروپه تیرۆریستییه بسڕینه‌وه‌و چاره‌سه‌رى مه‌عنه‌وى و ماددى زیانلێکه‌وتووان و قوربانیانیش بکرێت".