فڕۆکەکانی تورکیا شنگال بۆردومان دەکەن

5 ساڵ لەمەوپێش



فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیا شنگال و چیای قەرەچوغ  و ناوچەی قەحتانیە و دەوروبەری کەمپی مەخموریان بۆردومان کرد.

کاتژمێر 9:00 ی ئەمشەو ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی چەند شوێنێکی دەوروبەری کەمپی پەنابەرانی پەکەکەی لە مەخمور بۆردومان کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سایەتی هاوڵاتی وت "کاتژمێر 9:00 ی ئەمشەو ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی تورکیا چەند موشەکێکیان ئاڕاستەی چەند خاڵێکی پاسەوانی چەکدارانی پەکەکە کردوە لەدەوروبەر کەمپی رۆستەم جودی  لە مەخمور کە ئاوارەکانی باکوری کوردستان لەخۆ دەگرێت.

تا ئێستا زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە.

هەروەها چەند فڕۆکەیەکی تر جەند ناوچەیەکی دەورەبەری شەنگالیان بۆردومان کرد.

هاوکات سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند فرۆکەکیان چەند ئامانجیکی پەکەکەیان بۆردومان کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار