پەیکەرێک بۆ مێژوونووس (ئەمین زەکی بەگ) دروست دەکرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



لۆڤە محەمەد

لە پای ئەو خزمەتەی لە سەردەمی ڕابردوودا بە مێژووی کوردی  کردووە، پەیکەرسازێک دەیەوێت بە پەیکەرێک خۆشەویستی خۆی بۆ ئەمین زەکی بەگ دەرببڕێت.

 (فوئاد عەبدوڵا) لەدایک بووى ۱۹٨٤ى شارى هەڵەبجەى شه‌هیده‌و پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی پەیکەرسازی تەواوکردووە

ئه‌ولە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی پەیکەرە بۆ ئەمین زەکی بەگ و زیاتر لە مانگێک دەبێت دەست کردوە بە کارکردن لە پۆرترەیتەکەیدا و وەک فوئاد بۆ هاوڵاتی دەڵێت: سەبارەت بە بیرۆکەی دروستکردنی پەیکەرێک بۆ ئەمین زەکی بەگ، ئەو پەیکەرسازە دەڵێت:" کاتێک ژیانی کەسایەتیکی وا دەخوێنیتەوەو بەرهەمە هەمەجۆرەکانی دەبینیت ناتوانیت پشتگوێی بخەیت ئەمین زەکی بەک جگە لەوەی نوسەر و مێژونووس و چەندین پلەی سەربازی بڕیووە هونەرمەندێکی بەتوانای سەردەمی خۆی بووە لەگەڵ ئەوەی بەرهەمی هونەریەکانی کەمن، بەڵام زۆر بەتوانا و بە سەلیقەیەکی جوان کارەکانی کردوە، هەربۆیە هەستم کرد پشتگوێ خراوە و زۆر کەم باس دەکرێت لەبەرئەوە بڕیارمدا کە ئەم پەیکەرەی بە شێوەیەکی زۆر ئەکادیمی بۆ دروست بکەم بەجێی بهێڵم بۆ مێژوو".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار