پژاک: ئێران و ئه‌مریکا به‌ره‌ى شه‌رى نوێ له‌ناوچه‌که ده‌که‌نه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارتى ژیانى ئازادى کوردستان "پژاک" رایگه‌یاند که به‌ربه‌ره‌کانێى نی,َان ئێران و ئه‌مریکا به‌رى شه‌ر له‌ناوچه‌که ده‌کاته‌وه‌و مه‌ترسى خۆیان نیشان ده‌ده‌ن به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش.
پارتى ژیانى ئازادى کوردستان"پژاک"، باڵى سه‌ربازى په‌که‌که‌یه له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که‌هاتووچۆى دپلۆماتکاران بۆ هه‌رێمى کوردستان و عێراق بۆ درێژه‌دانه به ململانێکانیان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خۆیان و جه‌ختیشیکرده‌وه مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هاوشێوه‌کانى له ناوچه‌که له‌ئارادایه.
هه‌روه‌ها پێشبینى ئه‌وه ده‌که‌ن که "قووڵ بوونه‌وه‌ى به‌ربه‌ره‌کانێى ئه‌مریکا و ئێران به‌ره‌یه‌کى نوێى شه‌ڕ له‌ناوچه‌که ده‌کاته‌وه و ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هاوشێوه‌کانى له‌ئارادایه".
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى هه‌ر جۆره هێرشێک به ترافیکى دیپلۆماسى ده‌یه‌وێت دیوارى مقاومه‌تى فاشیزمى مه‌زهه‌بى به‌هێزتر بکات".
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى پژاک باسى سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا و ئێران و ژماره‌یه‌ک له‌وڵاتانى تر‌ى جیهان بۆ ئێراق و هه‌رێمى باشورى کوردستان ده‌کات و پێیانوایه که" له‌چوارچێوه‌ى راگرتنى باڵانسى هێز و پێناسه کردنى رۆڵى نوێى هه‌رێمى باشورى کوردستان دواى ریفڕاندۆمه شکست خواردووه‌که‌ى بارزانى پێکهاتووه".
هاوکات پژاک جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که به سه‌ردانى دپلۆماتکارانى ئه‌مریکى و ئێرانی، "ترافیکى دیپلۆماسى که له‌ژێر ناوى سیاسه‌ت و کوردایه‌تى له‌هه‌رێمى باشوورى کوردستان ده‌گوزه‌رێت، جیا له‌به‌رجه‌سته‌کردنى هێڵى خیانه‌ت و به‌هه‌راج کردنى نرخ و ده‌ستکه‌وتى دیموکراتیکى گه‌لى کورد هیچ پێناسه‌ى تر‌ى له‌سه‌ر ناکرێت".
له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هیوادارن که یه‌کێتى به چاوخشاندنێک به هه‌ڵویسته‌کانى رابردووى خۆى نه‌که‌وێته ناو داوى کۆنسێپتى تورکیا و ئێران و له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى نکولى کردن و سه‌رکوت کارانه‌ى ئه‌و هێزانه بێته ده‌نگ و پێویسته "پارتیش له‌پێناو ده‌سه‌ڵات ـ قازانج، کۆتایى به سیاسه‌تى قوربانى کردنى کوردستان و به‌شه‌کانى تر‌ى کوردستان بهێنێت".