سزاى زیندانى هه‌تا هه‌تایى بۆ سێ کورده‌که‌ى به‌ریتانیا ده‌رکرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دادگاى به‌ریتانیا سزاى هه‌تا هه‌تایى بۆ ئه‌و سێ کورده ده‌رکرد که به‌فێڵ بۆ ده‌ستکه‌وتنى 330 هه‌زار پاوه‌ند سوپه‌ر مارکێته‌که‌ى خۆیان سوتاند و گیانله‌ده‌ستدانى پێنج که‌سى لێکه‌وته‌وه.
له مانگى شووباتى 2018 له ئه‌نجامى سوتانى مارکێتێک له شارى لیسته‌رى به‌ریتانیا پێنج که‌س که شوقه‌یان له سه‌ره‌وه‌ى مارکێته‌که هه‌بوو گیانیان له‌ده‌ستدا، و دواتر به تۆمه‌تى ده‌ستهه‌بوون له ڕووداوه‌که‌دا هه‌رسێ خاوه‌نى مارکێته‌که، که کوردن و دانیشتووى ئه‌و شاره‌ن، ده‌ستگیرکران.
میدیاکانى به‌ریتانیا بڵاویانکرده‌وه، دادگاى شارى لیسته‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌که له (ئ. ک، ه. ح، ئ. ع) که به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى 330 هه‌زار پاوه‌ندى قه‌ره‌بوو، 26 لیتر به‌نزینیان کردووه به ژێرزه‌مینى مارکێته‌که و دواتر گڕیانداوه بۆیه ئه‌مڕۆ دادگا بریاریدا سزاى زیندانیکردنى هه‌تاهه‌تایى به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت.