جوگرافیای نوێی داعش لەعێراق

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، سەروەر خەلیل

سهرهڕای بوونی چهندین هێزی سهربازی جیاواز، داعش لهچهندین ناوچهی جیاجیای چوار پارێزگای عێراق جموجۆڵی ههیه و رۆژانه هێرش دهکاتهسهر هێزه سهربازییهکان و هاووڵاتیان، ئهندامێکی لیژنهی ئاسایش و بهرگری پهرلهمانی عێراقیش جهخت لهوه دهکاتهوه که داعش و گروپه چهکدارییه هاوشێوهکانی زۆرجار لهلایهن وڵاتانهوه بهکاردههێنرێن بۆ یهکلاکردنهوهی ناکۆکییهکانیان.

چهند زنجیره چیایهک بهکاردههێنێت

بهپێی ئهو زانیارییانهی هاوڵاتی لهبهدواداچوونهکانیدا دهستیکهوتووه، ئهوهی بۆ دهرکهوتووه که چهکدارانی داعش لهچهند زنجیره چیایهکی پارێزگاکانی نهینهوا، کهرکوک، سهڵاحهددین و دیاله مۆڵگهی ههیه و لهوێوه هێرش دهکاته سهر ناوچه جیاجیاکانی ئهو پارێزگایانه.

گرنگترین ئهو زنجیره چیایانهی که داعش بهکاریاندههێنێت بریتین لهچیای قهرهچوغ، چیای حهمرین، چیای مهکحول، زنجیره گردۆڵکهکانی نێوان ناحیهی پردێ و شاری کهرکوک که لهدوای رووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهرهوه چهندینجار چهکدارانی داعش لهو سنوورانه بینراون و چهند جارێکیش پێکدادان لهنێوان ئهو چهکدارانهو هێزه ئهمنییهکان روویداوه.

کهرکوک و دهوروبهری

لهماوهی مانگی رابردوودا داعش ژمارهیهک چالاکی چهکداری ئهنجامداوهو لهو نێوانهدا دوو جار لهقهزای دوبزی سهر بهپارێزگای کهرکوک هێرشی کردووهته سهر پۆلیسی فیدڕاڵی و ههفتهی رابردووش لهشهڕو پێکدادانێکدا لهنزیک گوندی خاتوونییهی سهر بهقهزای حهویجه حهوت چهکداری داعش و کارمهندێکی هێزه ئهمنییهکانی عێراق کوژران، ههر لهو ماوهیهدا داعش لهڕێی تهقاندنهوهی بۆمب و رفاندنی هاووڵاتیانهوه چهندین چالاکی جۆربهجۆری لهسنووری پارێزگای کهرکوک ئهنجامداوه.

بورهان مزهر عاسی جێگری سهرۆکی لیژنهی ئهمنی پارێزگای کهرکوک و هاوکات یهکێکه لهکهسایهتییه دیارهکانی قهزای حهویجهی سهر به کهرکوک، ئهو جهخت لهوه دهکاتهوه که بههۆی هاوسنووربوونی کهرکوک لهگهڵ ههر پێنج پارێزگای سهڵاحهدین، دیاله، موسڵ، سلێمانی و ههولێر چهکدارانی داعش لهشێوهی چهند گروپێک بوونیان ههیه لهناوچهکهدا.

ئهو دهڵێت «هێزه ئهمنییهکان بهپێی توانای خۆیان مامهڵه لهگهڵ ئهو جموجۆڵانهی داعش دهکهن و هێزهکانی هاوپهیمانانیش لهم ماوهیهی دواییدا هاتنه گۆڕهپانهکهوهو چالاکییان ههیه بۆ رووبهڕوونهوهی ئهو جموجۆڵانهی داعش».

لهسنووری پارێزگای کهرکوک داعش بوونی لهچهندین ناوچهی جیاجیادا ههیه، که گرنگترینیان زنجیره چیاکانی حهمرین و گوندهکانی سنووری ناحیهکانی ریازو رهشاد و زنجیره گردۆڵکهکانی نێوان ناحیهی پردێ و قهزای دوبز و ناوهندی شاری کهرکوکن، لهماوهی رابردووشدا چهندین چالاکییان دژ بههێزه ئهمنییهکان ئهنجامداوهو ژمارهیهک موختارو هاووڵاتی ئهو ناوچانهشیان رفاندووهو بهشێکیان کوشتوون و بهشهکهی تریشیان لهبهرامبهر بڕێک پارهدا ئازادکردووه، جیا لهتهقاندنهوهی بۆمب و هێرشی چهکداری بۆ سهر هێزهکانی پۆلیسی فیدڕاڵی که له قهزاو ناحیهکانی کهرکوکدا بڵاوهیان پێکراوه.

بورهان دهڵێت «بۆ روبهڕوونهوهی جموجۆڵهکانی داعش پێویستمان به وردبینی زیاتره لهکارکردندا، وهک چۆن پێویسته هێزی ئاسمانی عێراق جموجۆڵی ههبێت لهو رووهوه چونکه چهکدارانی داعش لهشێوهی چهند گروپێکی بچووکدا دهجوڵێنهوه«.

ئهمه لهکاتێکدایه دوای ئازادکردنی حهویجهو دهوروبهری لهسنووری پارێزگای کهرکوک داعش پێگهی خۆی لهزنجیره گردۆڵکهکانی نێوان ناحیهی پردێ و قهزای دوبزو ناوهندی پارێزگای کهرکوک قایمکرد که ئهمه یهکهمجاره داعش دهستی بهو گردۆڵکانه بکات و پێشتر نه داعش و نههیچ گروپێکی چهکداری تر لهو ناوچهیه بوونیان نهبووه.

جوتیاران وخهڵکی گوندهکانی نزیک ئهو گردۆڵکانه جهخت لهوه دهکهنهوه که چهند جارێک چهکدارانی داعشیان بهچاوی خۆیان بینیوهو جاری واش ههبووه چهکدارهکانی هاتوونهته ناو گوندهکان و ئازوقهو خواردهمهنییان لهفرۆشگاکانی ناو گوندهکان کڕیوه.

هاوکات چهند جارێک هێرشی کردووهته سهر گونده کوردنشینهکانی سنووری قهزای داقوق و قهزای دووبز و ژمارهیهک هاووڵاتی رفاندووهو دواتر کوشتوونی، ههر بهو هۆیهوه ژمارهیهک گوندی کوردنشین لهداقوق چۆڵکراون دانیشتووانهکهی بهرهو ئاوارهی ناوهندی قهزاکهو ژمارهیهک ناوچهی تر بوون.

بهوتهی بورهان هۆکاری بوونی داعش لهو گردۆڵکانهدا که پێشتر دهستی پێنهگهیشتووه بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه که رێگه نهدراوه پڕۆسهی ئازادکردنی حهویجهو دهوروبهری لهناوهندی شاری کهرکوکهوه دهستپێبکات، دهڵێت «ئیدارهی پێشووی کهرکوک رێگر بوو لهوهی که هێزه سهربازییهکان لهناوهندی کهرکوکهوه بهئاڕاستهی حهویجهو دهوروبهری بجوڵێن بۆیه هێزه سهربازییهکان لهناوچهکانی سنووری موسڵ و تکریتهوه بهئاڕاستهی حهویجهوه بجوڵێن، بهو هۆیهوه چهکدارانی داعش بهئاڕاستهی ئهو گردۆڵکانهدا بجوڵێن و بهشێکیانیش گهیشتنه ههولێرو سلێمانی».

ههماههنگی پێشمهرگهو سوپای عێراق و هێزهکانی هاوپهیمانان

بورهان مزهر عاسی جهخت لهوه دهکاتهوه که هێزهکانی هاوپهیمانان لهپارێزگای کهرکوک و زۆرینهی پارێزگاکانی تریش بوونیان ههیه و دهڵێت «بهڵام بوونی ئهو هێزانه بهشێوهیهکی ئاشکرا نییهو لهچوارچێوهی جێگیرکردنی ئاسایش و چاودێریکردنی ئهو فهوزایهی لهبهشێک لهشارهکان ههیه«.

ئهمه لهکاتێکدایه که بهپێی ههماههنگی و رێککهوتنی نێوان وهزارهتی بهرگری عێراق و وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێم بڕیاره لهئایندهیهکی نزیکدا بهشێک لههێزهکانی پێشمهرگه بگهڕینهوه سنووری ناوچه جێناکۆکهکان و بهههماههنگی لهگهڵ هێزه عێراقییهکان بۆشایی ئهمنییهکان پڕ بکهنهوه.

لهبارهی پێکهێنانی فهرماندهیی پڕۆسه هاوبهشهکانی کهرکوکیشهوه بورهان دهڵێت «زۆری دهسهڵاتهکان لهههرشوێنێکدا دهبێته هۆی تێکدانی شیرازهی ئهو شوێنهو وێرانکاری روودهدات بهڵام کۆکردنهوهی دهسهڵاتهکان لهیهک دهستداو  لهژێر یهک چهتر و ئاڵادا ئهوه باشتره، بهڵام من پێموانییه پێشمهرگه بوونی ههبێت لهفهرماندهیی پڕۆسه هاوبهشهکانی کهرکوک».

بورهان مزهر عاسی جهخت لهوه دهکاتهوه که «گهڕانهوهی پێشمهرگه بۆ سنووری کهرکوک خزمهت بهناوچهکه ناکات و دهبێته هۆی دروستکردنی تهشهنوجاتی زیاتر لهدۆخی ئهمنیدا، ئێمه ئهزموونی پێشووترمان ههیه که بۆ پێکهاتهی عهرهبی ئهزموونێکی خراپ و ترسناکه بوو، چهندین گوندمان وێرانکران و خهڵکانێک لهپێکهاتهی عهرهبی ون کراون».

 پارێزگای سهڵاحهددین و دهوروبهری

پارێزگای سهڵاحهددین یهکێکه لهپارێزگا هاوسنوورهکانی کهرکوک و زنجیره چیای حهمرین ههردوو پارێزگاکه پێکهوه دهبهستێتهوه، لهدوای کۆنتڕۆڵکردنهوهی پارێزگاکه لهژێر دهستی داعش جارێکی چهکدارانی ئهو رێکخراوه دهستیان کردووهته بهجموجۆڵهکانیان و لهچهند ناوچهیهکی پارێزگاکهدا چهندین چالاکی جۆراوجۆریان ئهنجامداوه که نوێترینیان رفاندن و کوشتنی سێ برا لهبهرزاییهکانی نزیک گوند موسهحهک لهنزیک قهزای بێجی که بهمهبەستی کۆکردنهوهی دومهڵان روویان لهو بهرزاییانه کردبوو.

مهلا حهسهن ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سهڵاحهددینه، ئهو جهخت لهوه که رێکخراوی داعش بهدوای ههلی ئهوهدا دهگهڕێت که لهههر شوێنێک بۆی بگونجێت شانه نوستووهکان رێکبخاتهوه، دهڵێت «ئهو ناوچانه ناوچهی سهخ و چۆڵن لهڕووی سهربازییهوه بۆیه ئهو دهرفهتهی قۆستووهتهوهو توانیویهتی خۆی رێکبخاتهوه«

ئهو نایشارێتهوه که «داعش ئهو هێزه نییه بتوانێت شارو شارۆچکه بگرێت بهڵام دهتوانێت لهپڕێکدا بێته سهر جاده دوو کهس بڕفێنێت یاخود ههڵبکوتێته سهر گوندێک و سێ وچوار کهس ببات».

ئهمه لهکاتێکدایه که داعش لهگونده کوردنشینهکانی سنووری قهزای دوزخورماتوو چهندین هاوڵاتی رفاندووهو که دیارترینیان رفاندنی سێ هاووڵاتی بوو لهگوندی پاره پارهی سنوورهکهو دواتر دوو کهسیانی کوشت و ئهویتریشی لهبهرامبهر بڕیک پارهدا ئازادکرد.

هاوکات ژمارهیهک گوندی کوردنشین لهسنووری قهزای خورماتوو چۆڵکراون و دانیشتووانهکهی لهترسی جموجۆڵ و ههڕهشهی داعش گوندهکانیان جێهێشتووه.

مهلا حهسهن ئاماژه بهوه دهکات که بههۆی سهختی ئهو ناوچانه پێشترو لهسهردهمی ئهمریکییکانیشدا نهتوانراوه بهتهواوی کۆنتڕۆڵبکرێت، دهشڵێت «دوای ئهوهی داعش لهسوریا کۆتایی بهحکومڕانییهکهی هات و مهترسی کهوته سهر ناوچهکانی ژێر دهستیان، چهکدارهکانیان رهوانهی ئهم ناوچانه دهکرد بۆ ئهوهی بحهوێنهوهو خۆیان رێکبخهنهوه و ورده ورده کاری تێکدهرانهو رهشهکوژی ئهنجامبدات».

 دۆخی دیاله لهکهرکوک و سهڵاحهددین باشتر نییه

هۆشیار ئیسماعیل ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای دیاله دووپاتی دهکاتهوه که لهدوای رووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهرهوه جموجۆڵی داعش و خروقاتی ئهمنی لهڕۆژئاواو باشووری خانهقین و باکووری جهلهولا و لهههندێک شوێنی ناحیهی سهعدییه بهدیدهکرێن.

بهوتهی ئهو «بهشێک لهو خروقاته ئهمنییانه پهیوهندییان بهداعشهوه ههیهو بهشهکهی تر پهیوهندی بهداعشهوه نییه، ئێمه پێمانوایه بهشێک لەو جموجۆڵانه بۆ ناچارکردنی خهڵکه بۆ ئهوهی ناوچهکانیان جێبهێڵن».

هۆشیار نایشارێتهوه که بۆشاییهکی ئهمنی زۆر ههیه لهناوچهکهدا و دهشڵێت «ئهو بۆشاییانه بوونهته هۆی ئهوهی داعش بهئاسانی لهو سنووره جوڵه بکات».

بهپێی ئهو زانیارییانهی هاوڵاتی لهو سنووره دهستیکهوتووه، چهکدارانی داعش لهشێوهی چهند گروپێکی جیا لهناوچهکه جموجۆڵ ئهنجامدهدهن  که ژمارهی گروپهکانیان لهنێوان 6 کهس بۆ 12 کهسهو لهنێوان گوندهکانی ناوچهکهدا هاتووچۆ دهکهن.

لهماوهی ههفتهی رابردووشدا داعش دوو جار هێرشی کردووهته سهر سوپاو هێزه عێراقییهکان ژمارهیهک سهربازو کارمهندی ئهو هێزانه بهو هۆیهوه کوژراون و برینداربوون، لهشهوی 11/12ی ئهم مانگهشدا ههوڵیدا لهڕێی چهکدارێکی خۆکوژهوه هێرش بکاته سهر بنکهیهکی هێزهکانی ئاسایش لهخانهقین بهڵام لهلایهن کارمهندانی ئاسایشهوه تهقهی لێکراو چهکدارهکه کوژرا.

بهوتهی هۆشیار بهشێک لهچهکدارهکان خهڵکی ناحیهی سهعدیهو بهشێکی تریشیان خهڵکی قهزای حهویجهی سنووری کهرکوکه، ئهو لهبارهی مهترسی گروپی داعشهوه دهڵێت «مهترسییهکه لهسنووری دیالهو دهوروبهری 100% لهسهر کورده«.

داعش دهگهڕێتهوه بۆ نهینهوا دوای دوو ساڵ لەدەرکردنی

پارێزگای نهینهوا کهشاری موسڵ ناوهندی پارێزگاکهیهو لهساڵی 2014 کهوته ژێر دهستی داعش و دواتر بهر لهمانگی 12ی ساڵی 2016 لهلایهن حکومهتی عێراقهوه ئازادکرا، لهئێستادا داعش دهگهڕێتهوه ناوچهکهو چهند کردهوهیهکی تیرۆریستی لهچهند ناوچهیهکی دهوروبهری شارهکه ئهنجامداوه.

گرنگترین ئهو کردهوانهی داعش لهماوهی رابردوودا ئهنجامیداوه، دوو تهقینهوهی گهوره بوو لهناوهندی ناحیهی گهیاره که ماوهیهکی کهم لهنێوان ههردوو تهقینهوهکه بوو.

مۆڵگهکانی داعش لهسنووری نهینهوا ئێستا لهزنجیره چیاکانی قهرهچوغن که دهکهونه نێوان قهزای مهخمور و ناوچهکانی تری نهینهواوه، لهو بارهیهوه پێشتر هاوڵاتی له راپۆرتێکدا بڵاویکردبووهوه که 100 بۆ 300 چهکداری داعش لهچیاکه بوونیان ههیهو لهوێوه دهستیان دهکات بهچهند ناوچهیهکی جیای موسڵ و تکریت و کهرکوک.

مهحمود جبوری، سهرۆکی لیژنهی ئهمنی ئهنجومهنی پارێزگای موسڵ جهخت لهوه دهکاتهوه «داعش ههوڵی کۆکردنهوهو رێکخستنهوهی چهکدارهکانی دهدات لهههندێک شوێندا که پێیوایه شوێنی سهختن و ههوڵی مانهوه دهدا بۆ زۆرترین کات، بهڵام ئێمه پێمانوایه گهیشتن بهو ناوچانه ئهستهم نییه، ئێمه وهک ئهنجومهن داوامان لهحکومهتی فیدڕاڵی کردووه که پڕۆسهیهکی هاوبهش لهنێوان هێزه عێراقییهکان و هێزی هاوپهیمانان و هێزی پێشمهرگه ههبێت بهو پێیهی پێشتر پێشمهرگه ئهزموونی شهڕی داعشی ههبووه لهناوچهکه«.

ئهو که پێیوایه ئهو چهکدارانهی داعش مهترسییهکی گهوره پێکنایهنن، هاوکات بهگرنگی دهزانێت دهرفهت نهدرێت بهو گروپه که چالاکی ئهنجامبدات و دهڵێت «هێرشکردن بۆ سهر ئهو گروپه باشترین ئامرازی بهرگریکردنه«.

 حکومهت بهمهترسی نازانێت

عهلی حوسێنی وتهبێژی میحوهری باکووری حهشدی شهعبی جهخت لهوه دهکاتهوه که «داعش بوونی ههیه بهڵام ژمارهی چهکدارهکانی کهمهو بوونیشیان مهترسیدار نییه، ئێمهش بهردهاومین لهشوێنکهوتنیان، من پێموایه ئێستا دۆخهکه لهو ناوچانه ئارامهو بههۆی بهردهوامی گهڕان و راوهدونانیشیان جموجۆڵهکانی داعش وهستاوه«.

ئهو لهبارهی هێرشهکانی چهند رۆژی رابردووی داعش بۆ سهر هێزه ئهمنییهکان و رفاندنی هاووڵاتیان دهڵێت»داعش لهچهند ناوچهیهکی دووره دهست جوڵهیان ههیه، بهڵام ئهوه هێرش نین، هێرش ئهوهیه بهژمارهیهکی زۆری چهکدارو چهکی قورسهوه هێرش بکهیت، ئهوان لهچهند گوندێکی پهراوێزخراوو چۆڵ خۆیان شاردووهتهوه، ئهوهی روودهدات بهڵگه نییه بۆ ئهوهی که ژمارهیان زۆره، بهڵکو دهیانهوێت پهیامی ئهوه بگهیهنن که ئهوان ههن، ئهوان گروپ نین بهڵکو شانهی نوستوون و سوود له کهشوههواو باری جوگرافی ههندێک ناوچه وهردهگرن».

وتهبێژهکهی حهشدی شهعبی جهخت لهوه دهکاتهوه که «ئێمه چاوهڕوانین کهشوههوا خۆش بێت و ئهو کات رۆژانه راوهدویان دهنێین».

هاوکات عهمار توعمه، ئهندامی لیژنهی ئاسایش و بهرگری لهئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق جهخت لهوه دهکاتهوه که لیژنهکهی ئهوان رۆژانه چاودێری دۆخی ئهو ناوچانه دهکهن، ئهو دهڵێت «لهپڕۆسهی ئازادکردنی ناوچهکانی ژێر دهستی داعش کۆتایی بهبوونی داعش و بیری توندڕهوی نههێناو لهبهشێک لهناوچه دهشتاییهکان و ههندێک ناوچهی سنووریی لهگهڵ سووریا داعش شانهی نوستووی ماوهو کۆمهڵێک ههلومهرجی جیاواز دهقۆزێتهوه بۆ ئهوهی خۆی رێکبخاتهوهو دهست بهچالاکی بکاتهوه«.

ئهو نایشارێتهوه «که زۆرجار گروپه تیرۆریستی و چهکدارهکان لهلایهن وڵاتانی ترهوه بهکاردههێنرێن بۆ یهکلاکردنهوهی ململانێکانیان».

ئهو بهگرنگی دهزانێت بۆ رووبهڕوونهوهی داعش ئاوارهکان بگهڕێنرێنهوهو خزمهتگوزاری پێویست بۆ ناوچهکان دابین بکرێن بۆ رێگهگرتن لهقۆستنهوهی دۆخی ئهو ناوچانه لهلایهن داعشهوه، دهشڵێت «ئهو ناوچه شاخاوییانه جوگرافیایهکی سهخته بۆ کۆنتڕۆڵکردنیان بهتهواوی، بهڵام دهکرێت ئامرازی تهکتیکی بگیرێته بهر که جموجۆڵی داعش لاواز دهکات وهک ههڵمهتی سهربازی فراوان و چاودێری بهردهوامی هێزی ئاسمانی و پشتبهستن بهههوڵه ئیستخباراتییهکان و چاودێریکردنی جموجۆڵهکانی داعش، ئهو ئامرازانهش گونجاون».

ئه‌و نایشارێته‌وه‌ که‌ «رێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌کان پێویستیان به‌پێداچوونه‌وه‌و پێشخستنی زیاتر هه‌یه‌ به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ پێشووتر و پێویسته‌ ته‌نها پشت به‌ئامرازه‌ کلاسیکییه‌کانی بواری سه‌ربازی نه‌بەسترێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار