وته‌بێژى یه‌کێتى دوا زانیارییه‌کان ئاشکرا ده‌کات
مه‌سعود بارزانى په‌یوه‌ندى به کۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ئاشکراى ده‌کات به‌بێ وه‌سیقه‌یه‌کى فه‌رمى ناچنه کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان و ده‌شڵێت": کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى بۆئه‌وه‌یه که‌مه‌کته‌بى سیاسى دواهه‌وڵه‌کان بۆ سه‌رکردایه‌تى رونبکاته‌وه".
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"تا ئێستا له‌گه‌ڵ پارتى نه‌گه‌شتوینه‌ته رێکه‌وتن و گفتوگۆکان به‌رده‌وامه، به‌بێ وه‌سیقه‌یه‌کى فه‌رمى ناچینه کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى له‌نێوان مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى و کۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى سکرتێرى گشتى یه‌کێتى ئه‌نجام دراوه که دڵنیایى دراوه‌ته یه‌کێتى، وته‌بێژى یه‌کێتى وتى" ئاگادارى ورده‌کارییه‌که‌ى نیم، به‌ڵام به‌بێ وه‌سیقه‌ى فه‌رمى تا ئێستا بریاره‌که ئه‌وه‌یه به‌شدارى کۆبونه‌وه نه‌که‌ین".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که یه‌کێتى ئاماده‌یى ده‌ربریووه له جیاتى کاندیدێک چه‌ند کاندیدێک دیارى بکه‌ن بۆ پۆستى پارێزگارى که‌رکوک تا پارتى ره‌زامه‌ندى نیشانبدات، وتیشى" بێجگه رزگار عه‌لى کاندیدى دیکه‌مان هه‌یه بۆ پۆستى پارێزگارى که‌رکوک، به‌ڵام تا ئێستا هیچ رێکه‌وتنێک نییه".
ده‌رباره‌ى کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى که له‌ئێستادا به‌رده‌وامه‌و که‌مێکى تر کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌کرێت، وته‌بێژى یه‌کێتى وتى"کۆبونه‌وه‌که له‌پێناو ئه‌وه‌دایه که‌مه‌کته‌بى سیاسى دوا هه‌وڵه‌کانى خۆى له‌گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ئاگادار بکاته‌وه تا بریارى له‌باره‌وه بدرێت".
هه‌رچه‌نده پارتى پێداگیرى کردووه له‌وه‌ى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتژمێر سێى پاشنیوه‌رۆ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامه جارێکى تر کۆبونه‌وه‌که بۆ کاتژمێر 7ى ئێواره دوابخرێت، به‌ڵام هێشتا بریارى کۆتایى له‌سه‌ر نه‌دراوه.