ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بەبێ یەکێتی هه‌ڵبژێردرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بەبێ یەکێتی كرا. تێیدا ڤاڵا فه‌رید كاندیدی پارتی به‌شێوه‌ی كاتی كرایه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته دیاری ده‌كات.
هه‌روه‌ها هێمن هه‌ورامی له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، كرایه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان. مونا قه‌هوه‌چی له پێكهاته‌ی تور‌كان دوای كرایه جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌و پۆسته به‌رده‌وام ده‌بێت.
یەکێتی ئەمڕۆ بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد بەهۆی ئەوە داوای کرد هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش بۆ دیاریکردنی پاریزگار بکرێت بەڵام پارتی ئەوەی رەتکردەوە.
پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی یەکلایی کراوەتەوە هەریەکە لە بێگەرد تالەبانیو رێواس فایەق کاندیدی یەکیتین بۆ ئەو پۆستە