چی تر دانیشتوانی چەمچەماڵ بۆ مامەڵەی فەرمانگەکان سەردانی کەلار ناکەن

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چی تر دانیشتوانی چەمچەماڵ بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی کەلار ناکەن و فەرمانگەکانی قەاکە بەسترانەوە بە سلێمانیەوە.

لە دیوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئەمڕۆ دووشەممە کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان ئیدارەی قەزا و ناحیەکان و بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی بەڕێوەچوو .

دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فەرمانگەکانی ڕەگەزنامە و پۆلیسی کارەباوە لە ئیدارەی گەرمیانەوە بۆ سەر پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەنرا و هاوڵاتیان چی تر سەردانی کەلار ناکەن بۆ مامەڵەکانیان  تەندروستی چەمچەماڵ هاوڵاتیان بۆ سورەت قەید پێویستی بە سلێمانی نابێت و لە تەندروستی چەمچەماڵ کارەکانیان بۆ دەکرێت .

هاوکات قائیمقامی چەمچەماڵ لەوکۆنگرە رۆژنامەوانیدا وتی "ئەمە داواکاری چەندساڵەی هاوڵاتیانی چەمچەماڵە 300هەزار هاوڵاتیان لەچەمچەماڵ ودەوروبەری سودمەند دەبن لەم بریارە هەر ئەمرۆش بریاردەرا لەناحیەکانی قادرکەرەم و سەنگاو ئاغجەلەر فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لەو ناحیە بەکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەش کردکە چیتر ئەوکەسانەی شوێنی لەدایکبوونیان چەمچەماڵ کەرکوکە کێشەیان بۆ دروست نابێت و دەکرێن بە چەمچەماڵ -سلێمانی 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار