یەکێتی ڕاگەیەندراوێك لەسەر کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بڵاودەکاتەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمشەو راگەیەنراوێکی بلاوکردەوە لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان و دەلێت تێبینی "زۆر"یان هەیە لەسەر کۆبوونەوەکە کە بە ریکەوتنی نێوان پارتی و گۆران بەریوەچوو لەکاتێکدا یەکیتی داوای ٢٤ کاتژمیر دواخستنی کردبوو، بەڵام دوانەخرا.
دەقی راگەیەنراوەکە:
له كاتێكدا كه جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان له‌ناوه‌وه‌و دره‌وه‌ی هه‌رێم له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دابوون، له‌پاش تێپه‌ڕبونی نزیكه‌ی چوار مانگ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و له‌ده‌رئه‌نجامی ڕێككه‌وتنێكی گشتگیری هه‌مه‌لایه‌نه له نێوان لیسته براوه‌كاندا و به‌شداربوانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، ئه‌نجامدانی دانیشتنی ته‌واوكاری په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام جێگای سه‌رسوڕمانی هه‌موو لایه‌ك بوو كه پارتی دیموكراتی كوردستان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی چه‌ند لیستێكی بچوكی تر به‌ده‌ر له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دووهه‌مین لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه،سه‌باره‌ت به شێوزای حكومرانی و پلان و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندو ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی ناسروشتی كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی تر به شێوازێكی په‌له‌پرۆزێیانه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان به كه‌مو كوڕیه‌كی زۆری سیاسی و یاساییه‌وه ئه‌نجامدا، كورد ووته‌نی (گرێی ده‌ستیان خسته ده‌م)، له كاتێكدا كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ته‌نها بۆ ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر كردبوو به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێگا چاره‌ی گونجاوو له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی جیاوازیه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وه‌شدا بڕیاری نابه‌رپرسانه دراو كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌و شێوازه ئه‌نجامدا كه هه‌موو لایه‌ك بینیمان هه‌ر بۆیه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تێبینی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنه هه‌یه‌و پێمان وایه كه ئه‌وه خزمه‌ت به به‌رەو پێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی و لێكه‌وته‌كانی له‌داهاتوودا له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ناكات.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان