وه‌زاره‌تى دارایى موچه‌و نیوێک ده‌داته فه‌رمانبه‌ران
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى، هه‌وڵێکى زۆر ده‌درێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورییه‌وه مانگى داهاتوو پاره‌ى پێویست بێته به‌رده‌ستیان تا موچه‌و نیوێک بده‌نه فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خانه‌نشینان.
هاوڵاتى، له دوو سه‌رچاوه‌ى جیاوازه‌وه ئه‌وه‌ى ده‌ستکه‌وتووه که 200 ملیار دینار له‌پاره‌ى مانگى پێشوو ماوه‌ته‌وه‌و له‌هه‌وڵدان ئه‌و بڕه بگه‌یه‌ننه 440 ملیار‌و 500 ملیۆن دینار تا به‌شى موچه و نیوێکى ته‌واو بکات.
رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى له‌رۆژى 8ى ئازار له‌کاتى بریاردان له‌سه‌ر لابردنى پاشه‌که‌وتى موچه باسى له‌وه‌کرد که بۆ موچه‌ى ته‌واو له یه‌ک مانگدا بڕى 881 ملیار دیناریان پێویسته.
به‌پێ ڕێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا عێراق مانگانه 453 ملیار دینار بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و 68 ملیار بۆ موچه‌ى پێشمه‌رگه ره‌وانه بکات، به‌ڵام تا ئێستا موچه‌که‌ى پێشمه‌رگه نه‌نێردراوه.
حکومه‌تى هه‌رێم له‌رێگه‌ى سامانه سروشتییه‌کانه‌وه رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌کات له‌رێگه‌ى بۆرییه‌وه که بۆ مانگێک داهاته‌که‌ى ده‌گاته نزیکه‌ى 680 ملیۆن دۆلار داهاتى ناوخۆش زیاتره له 130 ملیۆن دۆلار.