ژماره‌ی قوربانیانی نقوومبونی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵ به‌رزبوویه‌وه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



عادل عەبدولمەهدى ڕایگەیاند، دەبێت لە ماوەى ٢٤ کاتژمێردا لێکۆڵینەوەى بەپەلە لە ڕووداوەکەى موسڵ بکرێت و هه‌روه‌ها وەزارتى ناوخۆى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە، ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەى موسڵەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧١ کەس بەرزبووەوە. ڕاشیگەیاندووە تاوەکو ئێستا ٥٥ کەسی دیکەش ڕزگارکراون.

هاوکات لە ڕاگەیەنراوێکدا عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانیکرد، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێردا لێکۆڵینەوەى بەپەلە بکرێت لە ڕووداوەکەى موسڵ.

داواشیکردووە، ڕاپۆرتێک لەسەر ڕووداوەکە بە مەبەستى دەرخستنى هۆکارى ڕووداوەکە تاوەکو ڕێکارى یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە بکرێت کە کەمتەرخەم بوون.

لەلایەکی دیکەوە، حیسام خەلیل بەڕێوەبەرى بەرگری شارستانى موسڵ ئاشکرایکرد، زۆربەى ئەوانەى بەهۆى ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە ژن و منداڵن.
عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا داوایکردووە، بە مەبەستى دەرخستنى هۆکارى ڕووداوەکە، پێویستە

ڕاپۆرتێک لەسەر ڕووداوەکە ئامادەبکرێت تاوەکو ڕێکارى یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە بکرێت کە لە ڕووداوەکەدا کەمتەرخەم بوون.

هاوکات سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقیش لە ڕاگەیەنراوێکدا هاوخەمى خۆى بۆ کەسوکارى قوربانیانى ڕووداوەکەى موسڵ دەربڕى و ڕایگەیاند، لەپەیوەندیدا دەبێت لەگەڵ لایەنى تایبەتمەند بەو بوارە بۆ بەدواداچوون لە هۆکارى ڕووداوەکە.

لەلایەکی دیکەوە، حیسام خەلیل بەڕێوەبەرى بەرگری شارستانى موسڵ ئاشکرایکرد، زۆربەى ئەوانەى بەهۆى ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە ژن و منداڵن.

وەزارتى ناوخۆى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە، ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەى موسڵەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧١ کەس بەرزبووەوە و ٥٥ کەسیش ڕزگارکراون.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە بەلەمێکی گەشتیاری لەسەر ڕووباری دیجلە لەموسڵ ژێرئاوکەوت کە چەندین گەشتیارى لە خۆگرتبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار