به‌غدا ناچێته‌ ژێربارى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان

به‌رپرسانى هه‌رێم ده‌ڵێن «فێڵ»یان لێکراوەوبه‌غدا پابه‌ندنه‌کراوه‌ به‌ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ى که‌سوکارى ئه‌نفالکراوانه‌وه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، سهروهر محهمهد

 

پاش تێپهڕبوونى 31 ساڵ بهسهر پڕۆسهى ئهنفالدا تا ئێستا حکومهتى عێراق نهچووهته ژێر بارى قهرهبوکردنهوهى کهسوکارى ئهنفالکراوانهوه، هۆکارهکهشى دهگهڕێنرێتهوه بۆ شێوازى دادگاییکردنى سهرکردهکانى رژێمى بهعس.

دواى روخانى رژێمى سهدام، له ئازارى ساڵى 2003دا و دهستگیرکردنى سهدام حوسهین و سهرکردهکانى رژێمى بهعس، پڕۆسهى دادگاییکردنى سهدام حوسهین و سهرکردهکانى دیکهى بهعس بهڕێوهچوو، لهسهر چهندین دۆسیه لهناویاندا دۆسیهى ئهنفال.

ههرچهنده دادگا سزاى بۆ سهرکردهکانى بهعس دهرکرد و ئهنفالیشى به جینۆساید ناساند، بهڵام هێشتا نهچووهته ژێربارى قهرهبوکردنهوهى کهسوکارى ئهنفالکراوانهوه.

ڕهمهک ڕهمهزان، قایمقامى قهزاى چهمچهماڵ له لێدوانێکیدا به هاوڵاتی وت «بهپێى بهدواداچوونهکانمان له عێراق وڵاتانى نێودهوڵهتى، تائێستا حکومهتى عێراقى نهبووەته ئهندام له دادگاى لاهاى، ههر وڵاتێکیش نهبێته ئهندام و بهشدارى واژووکردنى ههر رێکهوتننامهیهک نهکات، ئهوا پا بهند ناکرێت بهو ئهک و واجباتانهى پێیان دهسپێردرێت».

وتیشى «عێراق خۆى ئهم تاوانهى له ناوخۆى وڵاتدا ئهنجامداوه، له ساڵانى رابردوو دادگاى باڵاى تاوانهکانى پێکهێنا،  له ئهنجامى ئهوهش پهرلهمان ئیجبارى ئهم دادگایهی کرد و خۆشبهختانه تاوانى جینۆسایدى ئهنفال به رهسمى به تاوانى جینۆساید ناسێندرا».

ڕهمهک ڕهمهزان باسیلهوهکرد، ههر دهوڵەتێک تاوانى جینۆساید بهرهسمى بناسێنێت، دهبێت قهرهبووى مادى و مهعنهوى کهسوکارى قوربانیان بکاتهوه، بهڵام عێراق تا ئێستا نایهوێت خۆى بخاته ژێر ئهو بهرپرسیارێتییهوه.

 ئاماژهى بهوهشدا، حکومهتى عێراق لهرووى مهعنهوییهوه بهڕهسمى داواى لێبووردنى کردوه، «بهڵام بهرپرسانى بهعس به سیفهتى شهخسى دادگایی کران، نهوهک به سیفهتى وهزیفى، که ئهمه ههڵه گهورهکه بوو ، فێڵێکى گهوره بوو وهک چۆن عهرهبهکان ئهنفالیانکردین، ئاوا فێڵێک بوو له گهلى کورد کرا».

جهختیشیکردهوه، نهدهبوو سهدام حسێن و ههموو بهرپرسانى عێراق بهسیفهتى شهخسى دادگایى بکرێن، بهڵکو دهبوو به سیفهتى وهزیفى بکرایه، چونکه گهر وابوایه ئهو بهر پرسیارێتییه دهکهوته سهر وهزیفهى سهرۆک کۆمارى ئێستا و وهزیفهى ئهنجوومهنى وهزیران و هێزه چهکدارهکان، بۆ ئهوهى قهرهبووى مادى زیان لێکهوتووان بکهنهوه، بهڵام به هۆکارى  ئهو جۆره دادگایکردنه، وایکرد ئهوان لهناوبچن و دۆسیهکهش دابخرێت.

شاڵاوى ئهنفال که له ساڵى 1988 دهستیپێکرد، به ههشت قۆناغ بهڕێوهچوو، بهههزاران هاوڵاتى کورد خرانه گۆڕه به کۆمهڵهکانهوه و زیندهبهچاڵ کران. تائێستا بهشێکى گۆڕه به کۆمهڵهکان دۆزراونهتهوه، بهڵام هێشتا چارهنوسى بهشى زۆرى ئهنفالکراوان نادیاره.

تهنها له سنورى قهزاى چهمچهماڵ، نزیکهى 3214 خێزانى کهسوکارى ئهنفالکراوان بونیان ههیه که ژمارهى شههیدهکانى ههر خێزانێک له یهک بۆ 10 شههیده. له شاڵاوى ئهنفالدا 500 گوندى سنورهکه خاپورکرا.

موچهى ههر خێزانێک ئهگهر لهکهسێکهوه بۆ سێ کهسى ئهنفالکرابێت 450 ههزار دیناره، بهڵام خێزانێک گهر له سێ کهس بۆ سهرهوه شههیدو ئهنفالى ههبێت ئهوا موچهکهى 900 ههزار دیناره.

ئهدیب لهتیف بهڕێوهبهرى گشتى کاروبارى شههیدان و ئهنفالکراوانى سلێمانى باسى لهوهکرد، له ئێستادا له ههوڵدایه بۆ گهڕاندنهوهى پارهى هاوسهرگیرى کچ و کوڕى شههیدو ئهنفالکراوان که پێشتر ئهو پارهیان دهدرایه، بهبڕى پێنج ملیۆن دینار و لێیان وهرنهدهگیرایهوه.

وتیشى له پێشتردا قهرهبووى کهس و کارى ئهم قوربانیانه کراوه به پێدانى پارچه زهوییهک به رووبهرى 200 مهتر و له ههر شوێنێک خۆیان بیانهوێت، لهگهڵ 27 ملیۆن نیو دینار بۆ تهواوکردنى خانوهکانیان، ههروهها پارهى خوێندن و تهندرووستیان که تا ئێستاش بهردهوامهو پێیان دهدرێت.

لهسنورى چهمچهماڵ، گهورهترین مۆنۆمێنتى ئهنفال چهند ساڵێکه دروستکراوه، که چهندین بهشى وهکو مۆزهخانه و گۆڕه بهکۆمهڵهکانى له خۆگرتووه.

هابیل شێخ ئهحمهد بهڕێوهبهرى مۆنۆمێنتى چهمچهماڵ به هاوڵاتی وت، مۆنۆمێنتى چهمچهماڵ له ئێسادا خاوهنى 838 رووفاته که یهکهمین رووفات هێنرایهوه بۆ ههرێمى کوردسان 106 منداڵ بوو له گۆڕه بهکۆمهڵهکاندا دۆزرانهوه سهر بهو سنووره بوون، دواتر 730 رووفاتى تر هێنرایهوه بۆ گهرمیان.

بهپێی ئامارهکان، 1780 شههید و ئهنفالکراو لهسنورى چهمچهماڵ ههیه که خهڵکى 14 گوند بوون، ههروهها گوندى جهلهمۆرد یهکێکه لهو گوندانهى له سهرتاسهرى ههرێمى کوردستاندا، خاوهنى زۆرترین شههید و ئهنفالکراوه که ژمارهکهى 480 کهسه.

بهڕێوهبهرى مۆنۆمێنتى چهمچهماڵ وتى «ئهوهى له لایهن حکومهتى ههرێمهوه کراوه قهربوو نییه بهڵکو خزمهته، ئهوه ئهرکى سهرشانى حکومهتى عێراقه که دهبێت قهرهبووى کهسوکارى شههیدان و ئهنفالکراوان و سهرخان و ژێرخانى ههرێمى کوردستان بکاتهوه، بهڵام حکومهتى ناوهند ناچێته ژێر ئهو بارهوه«.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار