فەرماندەی نوێی سوپای پاسداران دیاریکرا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە حوسێن سەلامی وەک فەرماندەی نوێی سوپای دانا دوای ئەوەی پاسداران لە محەمەد عەلی جەعفەری لە پسۆتەکەی لابرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران خامنەیی فەرمانێکی دەرکردووە و تیایدا بڕیاریداوە بە دانانی عەمید حوسێن سەلامی وەک فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە دوای بەرزکردنەوەی پلەکەی لە عەمیدەوە بۆ لیوا.

ئەم گۆرانکاریانەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی ١٥ی ئەم مانگە ئەمریکا، سوپای پاسدارانی خستە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان و ئەمەش یەکەمجارە ئەمریکا سوپای وڵاتێک بخاتە لیستی تیرۆری وڵاتەکەیەوە.

هەروەها لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەی ئەمریکادا، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران فەرماندەیی هێزە ناوەندییەکانی ئەمریکای خستە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار