بۆ ئیدانه‌کردنى گۆشه‌گیرى ئۆجه‌لان 14 که‌س له ئیستانبوڵ ده‌ستگیرکران
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌شارى ئیستانبول پۆلیسى تورکیا هێرشى کرده سه‌ر ئیدانه‌کردنى گۆشه‌گیرى ئۆجالان و به‌ده‌یان که‌سى ده‌ستگیرکرد تائیستا ناوى 14 که‌س له‌ده‌ستگیرکراوه‌کان ئاشکرا کراوه.
ئاژانسى هه‌واڵى فوراتنیوز ئه‌وه‌ى بڵاوکردۆته‌وه که به‌ئامانجى تیشک خستنه‌سه‌رچالاکى مانگرتن له‌خواردن وگۆشه‌گیرى سه‌ر ڕێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵائۆجالان له ناوچه‌ى کارتال-ى ئیستانبول به‌به‌شدارى ده‌یان که‌س چالاکییه‌ک به‌رێوه‌چوو و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرکران.
ده‌سپێشخه‌رى پشتیوانى له‌به‌ندکراوانى سیاسى ناڕه‌زایه‌تى خۆیان له‌هه‌مبه‌رئه‌و هێرشه‌ى پۆلیسى تورکیا نیشاندا و وتی، " له‌دژى گۆشه‌گیرى ئێمه هه‌موو ڕۆژێک ده‌نگى خۆمان به‌رزترده‌که‌ینه‌وه. ئێمه له‌به‌رانبه‌رسته‌مدا چۆک داناده‌ین."
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار