پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى سوپایه‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش

جه‌بار یاوه‌ر بۆ ‌هاوڵاتی: له‌هه‌ندێک شوێن بۆشایى ئه‌منى نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپا زیاتره‌ له‌ ٤٠ کیلۆمه‌تر

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وهزارهتى پێشمهرگهى حکومهتى ههرێمى کوردستان، چاوهڕوانى وهڵامى وهزارهتى بهرگرى عێراقه بۆ ئهنجامدانى ئۆپهراسیۆنى هاوبهش لهو ناوچانهى داعش جموجۆڵى تێدا دهستپێکردووهتهوه، دواى هێرشهکانى ئهم دواییهى رێکخراوهکه.

ماوهى چهند مانگێکه چهکدارانى داعش، جموجۆڵیان لهناوچه جێناکۆکهکان دهستپێکردووهتهوه، بهتایبهتى لهو ناوچانهى که بۆشایى ئهمنى تێدایه لهنێوان هێزه عێراقییهکان و پێشمهرگه.

بههۆى هێرشهکانهوه روبهرێکى بهرفراوانى زهوى کشتوکاڵى جوتیاران له سنورى خانهقین سوتاون و داعش بهرپرسیارێتى خۆى له هێرشهکان راگهیاندووه، ههروهها چهند سهرباز و پۆلیسێکى عێراقى و هاوڵاتى کوژراون و برینداربوون.

جهبار یاوهر ئهمیندارى گشتى وهزارهتى پێشمهرگهى حکومهتى ههرێم به هاوڵاتی راگهیاند، «ههفتهى پێشوو لیژنهى باڵاى ههماههنگى وهزارهتى پێشمهرگه، نوسراوێکى فهرمیمان نارد بۆ لیژنهى باڵاى ههماههنگى وهزارهتى بهرگرى عێراق، داوامان کردووه به زووترین کات وادهیهک دیاریبکرێت بۆ کۆبوونهوهى لیژنهى باڵا لهههر شوێنێک بێت، له ههرێم یان بهغدا یان موسڵ یان کهرکوک و دیاله بێت».

وتیشى «کۆبوونهوهیهکه، بۆ دانانى رێوشوێنه بۆ دامهزراندنى ناوهندهکانى ههماههنگى و هێزه هاوبهشهکان و ئۆپهراسیۆنى هاوبهش لهههموو ئهو ناوچانهى که ئێستا جموجۆڵى داعشى تێدا تهشهنهی سهندووه، بۆ ئهوهش چاوهڕوانى وهڵامى ئهو نوسراوه دهکهین».

ماوهى چهند مانگێکه، لهبارهى دروستکردنهوهى ههماههنگى لهنێوانیاندا، لهناوچه جێناکۆکهکان و روبهڕووبونهوهى پاشماوهکانى داعش، ههردوو وهزارهتهکه دهستیان به کۆبوونهوه و گفتوگۆ کردووه.

رۆژى چوارى شوباتى ئهمساڵ، ههردوو وهزارهتى پێشمهرگه و وهزارهتى بهرگریى عێراق، لهکۆبوونهوهیهکدا پێنج لیژنهى هاوبهشیان، بۆ تاوتوێکردنى پرسى ههماههنگى نێوان ههردوولا له ناوچه جێناکۆکهکان درووستکرد.

پێکهێنانى ئهو لیژنانه دواى زیاتر له ساڵێک هات، له پچڕانى پهیوهندییهکانى نێوان پێشمهرگه و سوپا بههۆى رووداوهکانى ١٦ى ئۆکتۆبهرى ٢٠١٧هوه، کاتێک سوپاى عێراق بهرهو ناوچه جێناکۆکهکان هێرشى کرد و تهواوى ئهو ناوچانهى کۆنتڕۆڵکرد که ماوهى چهند ساڵێک بوو لهژێر کۆنتڕۆڵى پێشمهرگهدا بوو.

جهبار یاوهر هۆکارى جموجۆڵهکانى داعشى گهڕاندهوه بۆ بوونى بۆشاییهکى گهوره لهنێوان هێزهکانى پێشمهرگه و سوپاى عێراق و دابهشبوونى هێزهکان لهو ناوچهیه.

لهدوو مانگى رابردوودا، پێنج لیژنهى هاوبهشى پێشمهرگه و سوپاى عێراق روپێوى هێڵى دابهشبوونى هێزهکانى پێشمهرگه و سوپاى عێراقیان کرد لهناوچهکانى خانهقینهوه تا رهبیعه، بهمهبهستى ئامادهکاریى بۆ چۆنیهتى دروستکردنهوهى ههماههنگى لهنێوان پێشمهرگه و سوپاى عێراقدا.

ئهمیندارى گشتى وهزارهتى پێشمهرگه باسى لهوهکرد، له روپێویهکهدا دهرکهوتووه، له ههندێک شوێن زیاتر له ٤٠ کیلۆمهتر بۆشایى ههیه لهنێوان پێشمهرگه و سوپاى عێراقدا، ئهو بۆشاییانهى لهو ناوچانه ههیه نه هێزى حکومهتى ئیتیحادى تێدایه نه هێزى پێشمهرگهى تێدایه، هیچ هێزێکیش ناتوانێت بچێته ئهو ناوچانه بهبێ رێککهوتن لهگهڵ هێزهکهى دیکه، ئهوهش بووهته مۆڵگهیهک بۆ بوونى داعش لهو ناوچانه که دهتوانن بنکه و بارهگا دابنێن، کردهى تیرۆریستى ئهنجام بدهن، زهرهرو زیان بگهیهنن به ناوچهکان، کهمین دابنێن بۆ هاوڵاتییان، بۆ هێزه عێراقییهکان، خهڵک دهڕفێنن.

ئهو ناوچانهى داعش جموجۆڵى تێدا ههیه، پێشتر به هاوبهشى لهلایهن پێشمهرگه و سوپاوه دهپارێزرا، بهڵام لهدواى رووداوهکانى ١٦ى ئۆکتۆبهر و کشانهوهى پێشمهرگهوه، ههماههنگییهکه کۆتایى هات و بۆشایى ئهمنى لهو ناوچانه درووستبوو.

لهو کاتهوه چهندین جار وهزارهتى پێشمهرگه داواى له وهزارهتى بهرگرى عێراق کردووه که ههماههنگى بکهن لهسهر بهڕێوهبردنى دۆسیهى ئهمنى ناوچه جێناکۆکهکان، بهڵام هێشتا بهغدا وهڵامى داواکانى نهداوهتهوه.

جهبار یاوهر وتى «ئهگهر ههماههنگى دروستنهبێت، لهنێوان هێزهکانى پێشمهرگه و سوپاى عێراق، جموجۆڵى داعش زیاتر دهبێت و تهشهنهدهکات، وادهکات ههموو ئهو تیرۆریستانهى داعش که له سوریاش نهمان و لهناوچهکان بڵاوبوونهتهوه، ئهو ههله بقۆزنهوه، چونکه ئهو ناوچهیه هیچ هێزێکى لێ نییه، بۆشاییهکه که نزیکهى ههزار کیلۆمهتر درێژه له خانهقینهوه تا رهبیعه، ئهوهش دهبێته مۆڵگهیهک بۆ داعش و ههڕهشهک بۆ سهر عێراق و ههرێم».

تائێستا عێراق رهزامهندى تهواوهتى نیشاننهداوه لهسهر ههماههنگى لهگهڵ هێزهکانى پێشمهرگه، به ئامانجى بنهبڕکردنى شانه نوستووهکانى داعش و کۆتایى هێنان به جموجۆڵهکانى ئهو رێکخراوه.

دهستپێکردنهوهى جموجۆڵهکانى داعش لهچهند ناوچهیهکى عێراق لهناویاندا ناوچه جێناکۆکهکان دواى نزیکهى دوو ساڵ دێت، له راگهیاندنى کۆتایى هێنان بهو رێکخراوه، لهلایهن حهیدهر عهبادى سهرۆک وهزیرانى پێشووى عێراقهوه.

یهکێک له دیارترین هێرشى شانه نوستووهکانى داعش له ههفتهى رابردوودا بوو، کاتێک ژمارهیهک چهکدارى ئهو رێکخراوه هێرشیانکرده سهر خاڵێکى پشکنینى پۆلیسى فیدڕاڵى لهشارۆچکهى پردێ و بههۆیهوه سێ پۆلیس کوژران و دوانى تریش برینداربوون.

کۆتایى مانگى رابردووش، چهکدارانى داعش دیمهنى کوشتنى کارمهندێکى ئاسایشى یهکێتییان لهسنوورى مهخمور بڵاوکردهوه، که چوار رۆژ پێشتر لهچیاى قهرهچووغ دهستگیریان کردبوو.

جهبار یاوهر باسى لهوهکرد، داعش ههر مهترسى بووه، لهوهتهى دهڵێن داعش نهماوه، ههر مهترسى بووه، بۆ سهر ئاسایشى عێراق و ههرێمى کوردستان و رۆژههڵاتى ناوهڕاست و ناوچهکه و زۆربهى وڵاتانى جیهان.

جهختیشیکردهوه، داعش تهنها وهکو خهلافهت تهواوبووه، شارى گهورهى بهدهستهوه نهماوه، بهڵام وهکو رێکخراوێکى تیرۆریستى جیهانى هێشتا ماوه بهشێوهى چهکدار و فیکری، لهبهرئهوه رۆژانه کردهى تیرۆریستى لهناوچه جیاجیاکانى عێراق ئهنجام دهدات، ههروهها له لیبیا و یهمهن و ئهفغانستان و میسر و چهندین وڵاتى دیکه.

جهبار یاوهر ئهوهشى خستهڕوو داعش چالاکى زۆر گهورهى کردووه، لهم ماوهیهدا لهنێوان دوبز و کهرکوک کهمینیان بۆ حهشدى شهعبى دانا و نزیکهى ٤٠ کهسیان کوژران، بهردهوام له ناوچهکانى خانهقین و قهرهچوخ و چواردهورى موسڵ کردهى تیرۆریستى دهکهن.

لهگهڵ زیادبوونى شانه نوستووهکانى داعش، هاوپهیمانى نێودهوڵهتى چاودێرى و هێرشکردنه سهر مۆڵگه و چهکدارانى ئهو رێکخراوهى له ناوچه جیاجیاکانى عێراق چڕکردووهتهوه.

جهبار یاوهر باسى لهوهکرد، هاوپهیمانان بهبهردهوامى چاودێرى شانه نوستوهکانى داعش دهکهن و تا ئێستاش رۆژانه له ئاسمانهوه چاودێرى رێکخراوهکه دهکهن و بهردهوام بۆردومانى بنکه و بارهگاکانیان دهکهن لهههر شوێنێک که بنکه و مۆڵگهى ئهو رێکخراوهى لێبێت، لهههر ناوچهیهکى عێراق بهتایبهتى له هێڵى نێوان پێشمهرگه و سوپاى عێراق و بۆردومانهکانیان تا ئێستا نهوهستاوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار