نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵبوون ئاستى ستانداردى تێپه‌ڕاندووه‌

پزیشکان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ژنان له‌مه‌ترسییه‌کانى نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵبوون ئاگادارده‌که‌نه‌وه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی شاناز حهسهن

ساڵانێک لهمهوبهر بهیان مهحمودى تهمهن 38 ساڵ بڕیاریدا روو له نهخۆشخانهیهکى ئههلى بکات بۆ ئهوهى منداڵى دووهمى ببێت، دواى ئهوهى پێشتر ئهزمونێکى منداڵبوونى له نهخۆشخانهى منداڵبوونى سلێمانى تاقیکردهوه.

بهیان که دایکى سێ منداڵه و منداڵه نۆبهرهکهى بهشێوهى سروشتى بوو له نهخۆشخانهى منداڵبوونى سلێمانى، له نهخۆشخانهى منداڵبوون ئهوهنده ئازارى چهشت که جارێکى تر نهوێرێت روو لهو نهخۆشخانهیه بکاتهوه.

بهیان به ‌ وت «ناوێرم بچمهوه به نهخۆشخانهى منداڵبوندا، ئهوهندهم ئازار چهشت، مردنم بینى به چاوى خۆم، بڕیارمدا ههر به نهشتهرگهریى منداڵم ببێت».

ههرچهنده دهزانێت که نهشتهرگهریی زیانى ههیه، بهڵام دهڵێت ناتوانێت بچێتهوه نهخۆشخانهى منداڵبوون «له نهخۆشخانه ناوێرم، ترسێکى زۆرم لا دروست دهبێت بمرم لهو کاتهدا، چونکه کهس نایهت به لاتدا و له ئازاردا ههر دهمرى».

بهیان نمونهى ههزاران ژنه که رێگهى نهشتهرگهریی ههڵدهبژێرن بۆ منداڵبوون، سهرهڕاى هۆشدارى پسپۆڕانى پزیشکى له مهترسییهکانى منداڵبوون بهو رێگهیه.

زۆربوونى رێژهى نهشتهرگهریی منداڵبوون، ناوهڕاستى ئهم مانگه بووه تهوهرى سهرهکى دیبهتێکى پزیشکى له نهخۆشخانهى منداڵبوونى سلێمانى، که تێیدا بهڕێوەبهرى نهخۆشخانهى منداڵبوون رێژهى لهدایکبوونى منداڵى بهنهشتهرگهریی به مهترسیدار وهسفکرد.

 بهپێی ئامارهکانى نهخۆشخانهکه، رێژهى لهدایکبوونى منداڵ بهنهشتهرگهریی له سلێمانى گهیشتووهته %40 و ئاستى ستاندارى تێپهڕاندووه، چونکه بهپێی ستاندارد نابێت رێژهیهکه %20 بێت.

یاد نهقشبهندى، وتهبێژى تهندروستى سلێمانى، له لێدوانێکدا بۆ ‌ باسى لهوهکرد «حهزى ژنان لاى ئێمه زیاتر بۆ نهشتهرگهرییه، بۆئهوهى ئازار نهچێژێت و بڕى پارهى نهشتهرگهریهکیش بۆ منداڵبوون ئهوهنده زۆر نییه که نهتوانێت بیدات، بۆیه زیاتر روو له نهشتهرگهریى دهکهن».

وتیشى «ئافرهت زۆربهى حهزدهکات له نهخۆشخانهیهکى ئههلى نهشتهرگهرییهکه بکات، چونکه له ئههلییهکه دهتوانرێت ههموو کهس به لاتهوه بێت و کهسى زیاتر دهتوانێت سهردانى نهخۆش بکات».

ئاماژهشى بهوهدا، ئامارهکه بۆیه مهترسیداره، چونکه دهیانهوێت هۆشیارى تهندروستى لاى ژنان بهرزبێتهوه، که بهداخهوه کهمه.

یاد نهقشبهندى جهختى لهوهشکردهوه که  ئهمه نه پهیوهندى به نهخۆشخانه و خزمهتگوزاریهکانیهوه ههیه نه پهیوهندى به پزیشکهکانیشهوه ههیه«بهڵکو تهنها پهیوهندى به حهزى کهسهکانهوه ههیه«.

لهنهخۆشخانه حکومییهکان نهشتهرگهرى بۆ ئافرهتى دووگیان ناکرێت، تهنها له حاڵهتى پێویستدا نهبێت که پزیشک بڕیارى لێبدات.

لهچهند ساڵى رابردوودا وهزارهتى تهندروستى بڕیاریدا رێگهیهکى نوێی نهشتهرگهریی بهناوى منداڵبوونى بێ ئازار له نهخۆشخانه حکومییهکان بخاته بوارى جێبهجێکردنهوه، به ئامانجى کهمکردنهوهى نهشتهرگهریی منداڵبوون، بهڵام ئهو رێگهیه هێشتا پهیڕهو نهکراوه.

وتهبێژى تهندروستى سلێمانى باسى لهوهکرد، پرۆژهى  منداڵبوونى بێ ئازار شتێکه به دهرمان دهکرێت، بهڵام بههۆى قهیرانهوه نهتوانرا بکرێت و بهردهوام بێت، «بههۆى قهیرانى داراییهوه  زۆر پرۆژهمان دواکهوت، بهڵام ههوڵى بۆ دهدهین و لهو ههوڵهداین، بهڵام له سلێمانى کهرتى گشتى زۆر له سهرو کهرتى تایبهتییهوهیه«.

له بهشێکى زۆر لهنهخۆشخانه ئههلییهکانى ههرێمى کوردستان، نهشتهرگهریی منداڵبوون بۆ ژنان دهکرێت، که نرخیان له نهخۆشخانهکهیهوه بۆ نهخۆشخانهیهکى تر جیاوازه.

خالس قادر وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى ههرێم، له لێدوانێکدا بۆ ‌ باسى لهوهکرد رێژهى نهشتهرگهریی منداڵبوون، له زۆربهى شارهکانى کوردستان نزیکه لهیهکتر و راسته نهشتهرگهرى زۆره، بهڵام یهکێک له هۆکارهکان ئهوهیه کهسهکه خۆیان حهزیان پێیهتى و وهک کلتورێکى لێهاتووه.

باسى لهوهشکرد، کار لهسهر ئهوهکراوه رێژهکه کهمبکرێتهوه، بهڵام کێشهکه ئهوهیه زیاتر پهیوهندى به خودى کهسهکهوه ههیه بۆیه کهمکردنهوهى کاتى دهوێت «دهکرێت لهرێگهى بهرنامهى تایبهت و هۆشیارییهوه خهڵک هۆشیاربکرێتهوه لهو کێشانهى که ژنان له دواى نهشتهرگهریى روبهروى دهبنهوه«.

پسپۆڕانى ژنان و منداڵبوون بهردهوام ژنان هۆشیار دهکهنهوه له مهترسییهکانى نهشتهرگهریی منداڵبوون، بهڵام نهبوونهته هۆى کهمبونهوهى رێژهکه و تادێت ئهو ژنانهى پهنا بۆ ئهو رێگهیه دهبهن له زیادبووندان.

کهژاڵ حهمهد، پسپۆرى نهخۆشییهکانى ژنان و نهشتهرگهرى منداڵبون، به ‌ راگهیاند، نهشتهرگهرى کاریگهرى خراپى زۆر زیاتره لهسهر دایکهکه وهک له منداڵبون به رێگهى سروشتى، بهتایبهتى که لهکاتى نهشتهرگهییدا ژنان بهنج دهکرێن.

وتیشى هۆکارێکى تر که زۆر گرنگه و پێویسته پێش نهشتهرگهرى بیرى لیبکرێتهوه ئهوهیه که ههمو ژنێک دهتوانێت ئهوپهڕى تا سێ جار منداڵى بێت به ڕێگهى نهشتهرگهریى، لهوه زیاتر ناتوانرێت ههمان شوێنى دوباره بهر نهشتهر بدرێتهوه.

کهژاڵ حهمهد باسى لهوهکرد، زۆر کاریگهرى تر دواى نهشتهرگهریى له کهسهکهدا دهردهکهوێت وهک ههوکردن، که ئهمهش وا دهکات کهسهکه ماوهیهکى زیاتر لهجێگهدا بمێنێتهوه، وهک لهوهى به سروشتى منداڵى ببێت که لهو کاتهدا ئهوپهڕى دوو کاتژمێر ئازارى دهبێت.

ئهوهشى خستهڕوو، منداڵبون به رێگهى سروشتى سۆز و خۆشهویستى لهنێوان دایک و منداڵهکهدا زیاد دهکات که دایکهکه ئهو ئازارهى بیر دێتهوه، لهرووى دهرونییهوه کاریگهرى دهبێت لهسهرى.

ئهو پزیشکه پێیوایه منداڵبونى بهبێ ئازار رێگهیهکى گونجاونییه، چونکه ئهو شێوازهش له کۆتایدا جارى وا ههیه پێویست به نهشتهرگهریى دهکات.

هۆکارى زیادبوونى نهشتهرگهیشى گێڕایهوه بۆ چاولێکهرى، پزیشکهکانیش ههندێکات لهبهر پاره کهمتهرخهمن «خۆى هیلاک ناکات باسى ئهوه بۆ نهخۆش بکات که موعاناتهکانى دواى نهشتهرگهرییهکه چییهو ئامۆژگارى بکات».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار