ئه‌مریکا ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کانى هێرشى سه‌ر باڵوێزخانه‌که‌ى له‌به‌غدا بڵاوکرده‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لێپرسراوێکى ئه‌مریکا ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کانى که‌وتنه‌وه‌ى گولــله کاتیۆشاکه‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداى نزیک باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌که‌ى ئاشکرا کرد.
مایکل گیلداى یه‌کێک له لێپرسراوه‌کانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٥ى ئایارى ٢٠١٩ ڕایگه‌یاند "به گوێره‌ى ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کانى بۆردومانکردنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غدا، ده‌رکه‌وتووه بریکاره‌کانى ئێران موشه‌که‌که‌یان ئاراسته‌ى نزیکى باڵیۆزخانه‌که کردووه".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا له لێدوانێکدا بۆ ژماره‌یه‌ک له رۆژنامه‌نووسان ئاشکرایکردووه "لێکۆڵینه‌وه‌کان پشتى به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کان و به‌ڵگه کۆکراوه‌کانى شوێنى بۆردومانه‌که به‌ستووه".
ڕۆژى ١٩ى ئایارى ٢٠١٩ سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منیى عێراق ڕایگه‌یاند، گولـله کاتیۆشایه‌ک ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا کراوه و، له نزیک باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا که‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌شه‌وه کاروچالاکى باڵیۆزخانه‌که بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ڕاگیرا.
به‌ر له هێرشه‌که باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غدا بڵاویکرده‌وه، به‌هۆى مه‌ترسى هێرش له ڕێگه‌ى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانه‌وه کاروبارى باڵیۆزخانه‌که‌یان ڕاگرتووه و به‌شێک له فه‌مانبه‌ره‌کانیان کشاندووه‌ته‌وه.