ئۆجه‌لان داوا ده‌کات لایه‌نگرانى کۆتایى به مانگرتن بهێنن
لایلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتارى پێشووى هه‌ده‌په دواى 200 رۆژ کۆتایی به مانگرتن هێنا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له ئیسته‌نبووڵ کۆنفرانسى رۆژنامه‌وانیى پارێزه‌رانى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان( په‌که‌که) به‌ڕێوه‌چوو په‌یامى ئۆجه‌لان خوێندرایه‌وه که تێیدا داواى کۆتاییهێنان به مانگرتنى لایه‌نگرانى ده‌کات.
پارێزه‌رانى ئۆجه‌لان رایانگه‌یاند: "به‌ڕێز ئۆجه‌لان سوپاسى مانگرتووانى کردووه و هه‌ڵوێسته‌کانیانى به گرنگ زانیوه و داواده‌کات مانگرتووان کۆتایى به مانگرتن بێنن".
پارێزه‌رانى ئۆجه‌لان له‌باره‌ى دوایین هه‌ڵوێستى رێبه‌رى زیندانیکراوى په‌که‌که له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى رایانگه‌یاند: "به‌ڕێز ئۆجه‌لان هیواى وایه به ئاشتى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بێت".
رۆژى 22ى ئایارى 2019 عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له‌نامه‌یه‌کدا که‌داویه‌تى به پارێزه‌ره‌کانى داواى له زیندانیکراوان و لایه‌نگرانى کردووه ده‌ستبه‌ردارى مانگرتن ببن.
بۆ لابردنى زیندانى تاکه‌که‌سى و رێگه‌نه‌دان به سه‌ردانى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان لایه‌نگرانى هه‌ده‌په و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌ستیان به‌مانگرتن کرد‌و سه‌رقافڵه‌که‌یان که لایلاگۆڤه‌ن بوو 200 رۆژ به‌رده‌وام بوو له‌مانگرتن و دواى په‌یامه‌که‌ى ئۆجه‌لان ده‌ستبه‌ردارى بوو.
زیاتر له پێنج هه‌زار که‌س له‌زیندانه‌کانى تورکیا و ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌و هه‌رێمى کوردستانیش ده‌ستیان به‌مانگرتن کردبوو.