مەلا بەختیار داوای کۆبوونەوە دەکات لەسەر کێشەکانی ئەمریکاو ئێران

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەلا بەختیار ئەمڕۆ یەکشەممە داوا لە بارزانی و کۆسرەت رەسول و سەرۆکی حیزبەکانی دیکە کرد کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری لەنێوانیاندا بکرێت لەبارەی کێشەکانی ئەمریکا و ئێران و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و عێراق.

مەلا بەختیار لە راگەیەنراوێدکا دەڵێت "بانگەوازێك بۆ كاك مەسعود ‌و كاك كۆسرەت ‌و سەرۆكی هەموو حیزبەكان دەكەم، سەرەڕای جیاوازییەكان ‌و كێشەكان، كە بەزووترین كات كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری لەنێوان حیزبەكانی كوردستاندا بكرێت ‌و لەناو پەرلەمان كۆبوونەوە بكرێت‌ و داوای كۆبوونەوەی حیزبە عێراقییەكان بكرێت ‌و گفتوگۆ بكەین".

هەروەها دەڵێت "پێشتریش وتوومە كە هەقە لەم كێشەیەدا، بۆ مەترسی جەنگ لەنێوان ئەمریكا و ئێران، سیاسەتی خۆمان ببەستینەوە بەسیاسەتی بەغداد. بەڵام سیاسەتی بەغدادیش نابێ‌ بەبێ‌ راوێژ لەگەڵ سەركردایەتیی كوردستان بیسەپێنێت. بەڵكو دەبێت‌ بەڕاوێژ و بەبۆچوونی هەمولایەكمان ستراتیجەكە دابنێین، نەك بەغداد لەوێ‌ بڕیارێك بدات ‌و ئێمەش لێرە، ملكەچ بین. یان ئێمە لێرەوە خۆمان بڕیار بدەین‌ و بڵێن، هەقمان بەسەر بەغدادەوە نییە! نەخێر، بەڵكو ئێستا هەقمان زۆر بەسەر بەغدادەوە و هەیە و ئەویش هەقی بەسەرمانەوە هەیە‌".

لە بەشێکی تری بانگەوازەکەیدا دەڵێت "هێزە كوردستانییەكان دەبێ‌ پاشكەوتی سیاسی خۆمان هەبێ‌، ئەویش ئەوەیە لەسەر ئاستی عێراق، لە هەموو ئاستەكان رێكبكەوین ‌و لەناو كوردستانیش بۆ هەموو ئەگەرەكان، حیزبە كوردستانییەكان لەگەڵ حكومەت‌ و پەرلەمانی كوردستان رێكبكەوێت‌"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار