ئەمریکا و ئێران بە گرتەی ڤیدیۆیی وەڵامی یەکتر دەدەنەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

ھەریەکە لە ئەمریکا و ئێران لەسەر ھێرشەکەی کەنداوی عومان بە گرتەی ڤیدیۆیی وەڵامی یەکتر دەدەنەوە، ئەمریکا ئێران تۆمەتباردەکات و ئێرانیش رەتیدەکاتەوە.

سوپای ئەمریکا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، کەشتیەکی ئێرانی لەکاتی ھێرشەکەدا ئەو بۆمبە نەتەقیوانەی لە نزیک کەشتییەکە ھەڵگرتووەتەوە کە لەو شوێنە دانرابوو، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە ئێران لە پشت ھێرشەکەوەیە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی "بەڵگە و ڤیدیۆکان دەیسەلمێنن کە ئێران ھێرشەکەی ئەنجامداوە".

نتيجة بحث الصور عن الجيش الأميركي ينشر فيديو يؤكد تورط إيران في بحر عمان

ھێرشەکە رۆژی پێنج شەممە بۆ سەر دوو کەشتی نەوت لە کەنداوی عومان ئەنجامدرا، کە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە کەشتییەکان لەلایەن تیمێکی ئێرانییەوە ئاگرەکەی کوژێنراوەتەوە.

ئاژانسەکە چەند وێنەیەکی تیمی یەکێک لە کەشتیەکانی بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن ھێزی دەریایی ئێرانەوە رزگارکراون.

بومبيو: إيران مسؤولة عن هجومي بحر عمان

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەبێ ئەوەی باسی ھێرشەکە بکات رایگەیاند، کە ھەڵسوکەوتەکانی ئەمریکا ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار