وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا سبه‌ینێ موچه وه‌رده‌گرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وامه له دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى سێى 2019 فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و سبه‌ینێ مووچه‌ى وه‌زاره‌تێکى دیکه دابه‌شده‌کرێت.
به‌پێى خشته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم، سبه‌ى یه‌کشه‌ممه 16حوزه‌یرانى 2019 مووچه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى دابه‌شده‌کرێت.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم له پێنجى هه‌موو مانگێکه‌وه تا 25 مانگ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دابه‌ش ده‌کات.
بۆ دابینکردنى موچه حکومه‌تى هه‌رێم پشت به سێ سه‌رچاوه‌ى داهات ده‌به‌ستێت، 453 ملیار دینار له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێم دێت له‌گه‌ڵ 380 ملیار دینارى داهاتى نه‌وت له‌گه‌ڵ 22 ملیار دینارى ئه‌مریکا بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و به‌کۆى گشتى 881 ملیار دینار خه‌رجى دابینکردنى موچه‌یه.