رەوتی حیكمەی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی راگەیاند

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رەوتی حیكمەی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم، رايگەیاند بەرەی ئۆپۆزسیۆن هەڵدەبژێرن و دەبنە چاودیر بەسەر حکومەتەوە.

رەوتی حیكمە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند دوای كۆبوونەوەی دوێنێی حزبەكە، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی عێراق، بە تەواوی بڕوابوونیانەوە، بژاردەی ئۆپۆزسیۆنیان ھەڵبژاردووە و بڕیاریانداوە، بە تەواوی بەو بژاردەیەوە پابەند بن.

ئاماژە بەوەشكردووە، دوای تاوتوێكردنی ئەدای حكومەتی ئێستا و بارودۆخی ژیانی ھاووڵاتییان ئەو بڕیارەیان داوە.

پێشتریش عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتەكە، لە چەند بۆنەیەكی جیاوازدا رەخنەی لە كاری كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق گرتووە.

ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە هەڵبژاردنی ئایاری ساڵی رابردوو ١٩ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار