بە وێنە: کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ یەكێتی لە سلێمانی
5 ساڵ لەمەوپێش
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ شاندی دانووستانكاری ئه‌و حزبه له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆبۆوە.
شاندێكی دانوستانكارییەکیتی به سه‌رۆكایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه پێكهێناوه، هه‌ریه‌ك له ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، له‌تیف شێخ عومه‌ر و لاهور شێخ جه‌نگی، ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن.
کەناڵ كوردستان 24 کە سەر بە مەسرور بارزانییە بلاوی کردەوە بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، كاتژمێر 3ـی دوای نیوه‌ڕۆ، له‌گه‌ڵ گۆڕان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌كه له سلێمانی كۆببێته‌وه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا بڕیاره له‌گه‌ڵ حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆببێته‌وه.
هه‌ریه‌كه له هێمن هه‌ورامی، دڵشاد شه‌هاب، شه‌عبان شه‌عبان چالی، ئومێد خۆشناو، فرسه‌ت سۆفی، یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراون.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 16ی حوزه‌یران، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه‌كان سی ڤی كاندیدانی خۆیان بۆ پۆسته‌كان ئاماده‌كردبێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌مترین ماوه‌دا پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.