عیماد ئەحمەد: هیوادارن له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه حكومه‌تێكی به‌هێز پێكبێنین
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆتاییهات و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، هەردوولا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
عیماد ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی شاندی یه‌كێتی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا رایگه‌یاند، هیوادارن له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه، حكوومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات.
روونیشی كرده‌وه، وه‌كو یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنیان هه‌یه و پابه‌ند ده‌بن پێوه‌ی و پێشتریش یه‌كێتی هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بووه و ئه‌وه یه‌كه‌م كابینه نییه حزبه‌كه‌یان به‌شداری تێدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17ی حوزه‌یرانی 2019، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته سلێمانی یه‌كه‌مجاریش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبووه‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش كۆده‌بێته‌وه.
مه‌سرور بارزانی لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکدا رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه پێشكه‌شكردنی سی ڤی كاندیدانه بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی كه له كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌ریانده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.
وتی "ئه‌ركی ئێمه پێكهێنانی حكومه‌ته و براده‌رانی یه‌كێتیش پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ن كه پێشتر له‌گه‌ڵ پارتی واژۆیان كردووه".