سۆسیالیست وەزارەتی شەهیدان وەردەگرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند وەزارەتی شەهیدان تەرخانکراوە بۆ حزبی سۆسیالیست.

مەسرور بارزانی ئەمرۆ لە سلێمانی لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود کۆبوویەوە لسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە وەزارەتی شەهیدان دراوە بە عزبی سۆسیالیستی کوردستان.

محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری گشتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كراوه‌ و له‌ نزیكترین كاتیشدا سیڤی كاندیدی خۆیان ده‌ده‌نه‌ ده‌ست سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو

هەروەها مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو وتی "ھیوادارین پێش ئەوەی پشووی پەرلەمان دەستپێبكات، كابینەی نوێی حكومەت پێكبھێنین، ئەگەر كێشە و گرفتیش ھاتە پێش، لەگەڵ پەرلەمان قسە دەكەین، بۆ ئەوەی كۆبونەوەی نا ئاسایی ئەنجامبدەن، یان پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە، تاكو بتوانین كابینەكە بە تەواوی پێكبێنین، بەڵام ھیوادارین كە پێش 30 حوزەیران بتوانین كابینە پێكبێنین".

سەبارەت بە پرسی پاریزگاری کەرکوکیش وتی "لە یەكێتیمان نەبیستووە كە پۆستی پارێزگاری كەركووك ببەستنەوە بە پێكھێنانی حكوومەت، ئەركی ئێمە پێكھێنانی حكوومەتە و بابەتی كەركوك و ناوچەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بۆ ھەموو لایەنەكان گرنگە، ئەم بابەتە تایبەت نییە بە حزبێك، ھیوادارین بتوانین چارەسەر بۆ ئەو كێشانە بدۆزینەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار