به‌ریتانیا که‌شتیه‌کى جه‌نگى دیکه ره‌وانه‌ى که‌نداو ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
دواى هه‌وڵدانى سوپاى پاسداران بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى که‌شتییه‌کى به‌ریتانی، له‌نده‌ن که‌شتییه‌کى جه‌نگى دیکه ڕه‌وانه‌ى که‌نداو ده‌کات.
ئه‌مڕۆ 12ى ته‌موزى 2019 ئاژانسى ڕویته‌رز به پشتبه‌ستن به وته‌ى کاربه‌ده‌ستانى به‌ریتانیا، ڕایگه‌یاندووه: که هێزى ده‌ریاوانى وڵاته‌که‌یان که‌شتییه‌کى جه‌نگى به‌ناوى "دانکن"ى ناردۆته ناوچه‌ى که‌نداو.
ڕۆیته‌رز له زارى کاربه‌ده‌ستێکى به‌ریتانیه‌وه ده‌شڵێت:" ڕه‌وانه‌کردنى ئه‌و که‌شتییه جه‌نگییه وه‌ک به‌شێک له هه‌بوونى هێزه‌کانى به‌ریتانیا له ناوچه‌که پێشتر به‌رنامه‌ى بۆ داڕ‌ێژرابوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ى گرژییه‌کان له ناوچه‌که به‌رنامه‌ى ناردنى ئه‌و که‌شتییه پێشکه‌وت".
هه‌روه‌ها وته‌بێژى حکومه‌تى به‌ریتانیا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو به‌ریتانیا هاوشانى هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنى ئازادى ده‌ریاوانى و هاتن و چوونى که‌شتییه‌کان له که‌نداو.