له‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌ش وه‌زاره‌ت موچه وه‌رده‌گرن
دابه‌شکردنى موچه له‌م هه‌فته‌یه‌دا که‌مئه‌ندامان و که‌سوکارى شه‌هیدان و زیندانییه سیاسیه‌کانیشى تێدایه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ى مانگى نیسانى شه‌ش وه‌زاره‌ت و چه‌ند توێژێک دابه‌ش ده‌کات.
به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى که‌له‌به‌شى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ده‌ستیکه‌وتووه، به‌هۆى پشووى سبه‌ى یه‌کشه‌ممه 14ى ته‌موز موچه دابه‌ش ناکرێت، به‌ڵکو رۆژى دووشه‌ممه 15ى ته‌موز موچه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و که‌سوکارى شه‌هیدان و زیندانییه سیاسییه‌کان دابه‌ش ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها بریاره رۆژى سێشه‌ممه و دواتر وه‌زاره‌ته‌کانى (خوێندى باڵا، سامانه سروشتییه‌کان، کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى، داد و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، ئه‌وقاف) له‌گه‌ڵ که‌مئه‌ندامان دابه‌شبکرێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار