یه‌کێتى به‌رپرسه "که‌مته‌رخه‌مه‌کانى" له‌حکومه‌ت دورده‌خاته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بڕیاریداوه، هه‌ر به‌رپرسێکى سه‌ر به حزبه‌که‌ى له‌کابینه‌ى نوێی حکومه‌ت که‌مته‌رخه‌م بێت له‌کاره‌که‌ى دورربخرێته‌وه.
به‌پێی میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى، له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نێوان مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێر و رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان و دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان و ده‌رباز کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ وه‌زیری پێشووی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن له‌پشکى ئه‌و حزبه جه‌ختکراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م کابینه‌یه ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی بڕیاریداوه سیسته‌می پاداشت و سزا په‌یڕه‌و بکات.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه، هه‌ر به‌رپرسێکى یه‌کێتی که‌مته‌رخه‌م بێ له جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌که‌ی دوور ده‌خرێته‌وه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار